مانگی ڕابردوو ڤێرژنی بەرنامەی Twitter Lite  تەنها لە ووڵاتی فلیپین بەردەستکرا، کە قەبارەیەکی کەمی هەیە و ڤێرژنێکی خێرایە بە ئینتەرنێتی زۆر خاو کاردەکات تەنانەت بە هێڵی ئینتەرنێتی نەوەی دووەم 2G بە شێوەیەکی زۆر خێرا دەبێتەوە.

بەڵام ئێستا ئەم ڤێرژنەی بەرنامەی Twitter Lite بە شێوەیەکی فەرمی لە 24 ووڵات دەستەبەرکرا بۆ بەکارهێنان.
ووڵاتەکانیش ئەمانەن.

ڤەنزوێلا، تەنزانیا، تونس، تایلاند، سالڤادۆر، باشوری ئەفریقا، نێجیریا، نیپاڵ، پانەما، پیرۆ، سڕبیا، کاخازستان، مەکسیک، مالیزیا، ئیکوادۆر، میسر، فەڵەستین، چیلی، کۆڵۆمبیا، کۆستاریکا، جەزائیر، بەنگلادیش، پۆلیڤایا، بەڕازیل.

ئەم ڤێرژنەی تویتەر قەبارەیەکی زۆر کەمی هەیە کە تەنها 3 مێگابایتە بەوەش شوێنێکی کەم لە یادەوەری مۆبایلەکەت دەگرێت.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەو ڤێرژنەی تویتەر بۆ ئەندرۆید

Twitter-Lite

Twitter-Lite (1)

Twitter-Lite (2)

Twitter-Lite (3)

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.