کۆمپانیای Xaimoi ئەمرۆ نوێترین بەرهەمی خۆی نمایش کرد بە ناوی -The Mi Play- لە ولاتی چین

 

ئەم بەرهەمە نوێیەی Xaimoi خاوەن نۆچێکی دلۆپییە لەسەر روونماکەی و چوارچێوەی ئەم بەرهەمە تا رادەیەک هاوشێوەی مۆبایلی Samsung و Huawei Devices و pocophone F1 ە.

 

موەسەفاتەکانی بەرهەمە نوێیەکە.

* روونمایەک بە روونی 5.84 ئینچ و بە هێزی 1080*2280

 

* یەکەی چارەسەری P35 لە جۆری Media Tek

 

* بە یەک وەشان بەردەستە کە بیرگەی هەمیسەیی 64GB گێگابایت و بیرگەی کاتی 4GB گێگابایتە.

 

* هێزی پاتری 3,000 میلی ئەمپێر/کاتژمێرە و هەلگری کێبلی USB لە جۆری Micro

 

* هەلگری پارێزەری {پەنجە مۆر}ە لە دواوەی مۆبایلەکە.

 

* هەلگری دەبل کامێرا لە دواوەی هەر یەکەیان بە هێزی 2-12 مێگاپێکسل لەگەل کامێرایەکی سێلفی بە روونی 8 مێگاپێکسل.

49085495_786047908415702_3860898620958048256_n

ئەم بەرهەمە لە ئێستادا تەنیا لە بازارەکانی چین دا بەردەستە بە هەرسێ رەنگی رەش و پەمەیی مۆر بە نرخی 1.099¥ یۆان کە بەرامبەرە بە 160$ دۆلاری ئەمریکی و تا ئێستاش پشت راست نەکراوەتەوە کە ئایا لە بازارەکانی جیهاندا کرین و فرۆشتنیان پێ ئەکرێ یان نا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.