بێگومان هه‌موومان ڕۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ماڵپه‌ری یوتیوب به‌كار ده‌هێنین و سه‌یری ڤیدریۆكانی یوتیوب ده‌كه‌ین،و یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ماڵپه‌ری یوتیوب بریتیه له auto quality video كه بریتیه له‌وه‌ی به پێی هێلی ئینته‌رنێته‌كه‌ت كوالێتی ڤیدۆكان ڕێك ده‌خات بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ت به‌هێز بێ كوالێتی ده‌كات به HD و به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێلی ئینته‌رنێته‌كه‌ت به‌هێز نه‌بێت كوالێتی ڤیدیۆكان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له‌م بابه‌ته‌ی ماڵپه‌ری تێك ئای بابه‌تێكمان بۆ ئاماده‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگایه‌وه وا له سایتی یوتیوب بكه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڤیدیۆكانمان بكات به 4K و Full HD video
سه‌ره‌تا بڕاوسه‌ری گۆگڵ كرۆم ده‌كه‌ینه‌وه
دواتر كلیك له‌و لینكه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین بۆ دانانی زیادكراوه‌كه بۆ گۆگڵ كرۆم
كلیك بكه بۆ داگرتنی زیادكراوه‌كه بۆ بڕاوسه‌ری گۆگڵدوای ئه‌وه‌ی كه زیادكراوه‌كه‌مان داگرت كلیكی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و كوالێتی ئه‌و ڤیدیۆیه هه‌ڵده‌بژێرین كه ده‌مانه‌وێ بۆ نموونه 1080P یان 720P یان 4K هه‌ڵده‌بژێرین و پاشان ڤیدیۆكانی یوتوب به شێوه‌یه‌كی تۆماتیكی ده‌بێته ئه‌و كوالێتیه‌ی كه هه‌ڵمان بژاردووه.