فێربە ماڵپه‌رێكه‌ بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران بۆ دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارەكانیان بە ئاسانترین و خێراترین شێوە.

لە فێربە خوێندكاران دەتوانن ببن بە ئەندام لە ماڵپه‌ره‌كه‌ و هەر خوێندكارێكیش كە بوو بە ئەندام دەتوانێت پرسیار بكات لە كۆمەڵێك بواری جیاوازدا وەك (زانستی كۆمپیوتەر، زیندەزانی، كیمیا، هونەر و هتد…) و خوێندكارانی تر دەتوانن پرسیارەكە ببین و بە پێی بواری زانیاری خۆیان وەڵامی دروست بدەنەوە.

ئەم بەشداری پێكردنەی زانیاری لەلایەن خوێندكاران دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاریان و هەروەها هاوكاردەبێت لە بەرەو پێشبردنی ماڵپه‌ره‌كه‌ و ئەو پرسیار و وەڵامانە بۆ هەمیشە لە ماڵپه‌ره‌كه‌دا دەمێننەوە و لە دواتردا هەر خوێندكارێك و سەردانكەرێكی ماڵپه‌ر دەتوانێت ئەو پرسیار و وەڵامانە ببینێت و ئەویش بە دەوری خۆی سوودی لێببینێت، هەروەها ماڵپه‌ر بە دیاریكردنی خانەیەك بۆ گەران دۆزینەوەی پرسیار و وەڵامی بۆ خوێندكاران ئاسانتر كردووە و سەردانكەران دەتوانن پرسیارەكانیان لە خانەی گەڕانی ماڵپه‌ر بنووسن و بیدۆزنەوە.

فێربە یەكەمین ماڵپه‌رى كوردییە لەم بوارەدا لە كوردستان و هیوادارین كە ببێتە هاوكار و یارمەتیدەرێكی بەردەوامی خوێندكاران و هەروەها بە هاوكاری ئەوان بتواندرێت ببێتە ماڵپه‌رێكى پێشكەوتوو و بگاتە ئاستی ستاندارە جیهانییەكان.

بۆ چونه‌ نێو وێب سایته‌كه‌ لێره‌ كلیك بكه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.