لە ڕابردوودا خلیسكێنەی سەر بەفر تەنها وەكو خەونێك یاخود خەیالێكی زانستی وابوو ,یا زۆر جار لە فلمەكان نمایش دەكرا , بەڵام لە ئێستادا ئەو خەونە بوو بە ڕاستی و یەكەمین خلێسكێنەی هۆشمەند دروست كرا.
گریگ هێندرسۆن ئەو ئەندازیارە یە كە توانی ئەو داهێنانە تەكنەلۆژیە ئەنجام بدات و وەكو خۆشیی ئاماژەی پێدەكات بیرۆكەی دروست كردنی خلێسكێنەی تەكنەلۆژی لە پاڵەوانی فلمی باك تو ژه فیوچەر وەرگرتوە , ئەمەش دوای ئەوەی ئەو فلمەی بینیوە , هەوڵیداوە بیرۆكەكە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە .
ئەم خلسكێنە تەكنەلۆژیە ناوی هیندۆ هۆڤەر بۆردە و چوار بزوێنەری لە ژێرەوە هەیە لە موگانیسی دژ یەك دروست كراون بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە خولانەوە .
هێندرسۆن دەلێت كە بازنی كارۆمۆگناتیسی لەو خلیسكێنە بەكارهێناوە و ئەو بیرۆكەیشە هەمان ئەو بیرۆكەیە كە داوای كردوە لە ژێرەوەی باڵەخانەكان جێگیر بكرێت بۆ ئەوەی لە كاتی بومەلەرزەدا ئەو بازنانە پێچەوانەی یەكتر بجوڵینە وە و بەمەش باڵەخانەكە دەجوڵێت و لە داڕمان و ڕووخان دەیپارێزێت .
شایەنی باسە كۆمپانیای هێندرسۆن یەكێكە لە بەناوبانگترین كۆمپانیاكانی جیهان لە بواری دروست كردنی كەل و پەلی تەكنەلۆژی و لە ئێستاشدا ئەو بەرهەمەی لە ماڵپەری كیك ستار داناوە بە مەبەستی كۆمەك كردن و واش بریارە لە ماوەیەكی نزیكدا بكەویتە بازارەوە و نرخەكەیشی تەنها 299 دۆلاری ئەمریكی دەبێت .