تایبەتمەندیە نایابەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕمیکس چین؟!
هەر چەندە پێگە تۆڕ میکس تەمەنێکی درێژی نییە لە ناو دوونیای تەکنەلۆژیادا و ماوەی 6 مانگه ئەم پێگەیە دروست کراوە لەلایەن گەنجی بەتوانا (شاڵاو محمد جماڵ) و چەند گەنجێکی ترەوە و تا ئێستاش هەڕ خۆی بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی تۆڕمیکسە و هەروەها (فەرمان سماقولی)یش بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕمیکسە شایەنی باسە لەم ماوە کورتەدا ئەم تۆڕە کوردییە توانیویەتی 30,000 ئەندام لە خۆی کۆبکاتەوە و هەروها تا ئێستا لە پێگەی تۆڕمیکس 45,000 پۆست کراوە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە و هەروەها زیاتر لە 150,000 نامەی تیا ئاڵوگۆڕ کراوە.
تایبەتمەندی تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕ میکس بریتین لەمانەی خوارەوە :: بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و ده‌نگ و نووسین و دۆخ و شوێن و ده‌نگدان و وێنه‌ی جوڵاو و به‌سته‌ر و میوزیک و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڕیانت به شێوازی نووسین و وێنه و ده‌نگ و ڤیدیۆ
هاوبه‌ش كردن به رۆژانه‌ت كه بۆ 24 كاتژمێر ده‌رده‌كه‌وێت
نوسینی کۆمێنت بە شێوەی دەنگ و ڤیدیۆ وێنە جیاوازتر لە فەیسبووک و ئینستاگرام.
دروست كردنی كۆمه‌ڵه (گروپ) و لاپه‌ڕه (په‌یج) لە ناو تۆڕەکە.
دروست كردنی ئه‌لبووم بۆ وێنه‌كانت
دروست كردنی گفتوگۆی به كۆمه‌ڵ (گروپ چات)
وه‌رگرتنی هێمای سه‌لماندن به كه‌سانی ڕاستی (سه‌حه شینه‌كه) بۆ لاپه‌ڕ و هه‌ژمار
بڵاوكراوه‌كان له ته‌واوی تۆڕده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك (ئینستاگرام)
توانای شاردنه‌وه‌ی زانیاریه تایبه‌ته‌كانت و بڵاوكراوه‌كانت هەیە
دانانی كاڵا بۆ فرۆشتن به شێوه‌یه‌كی ئاسان و ئه‌چێته به‌شی بازاڕ كه هه‌موو كه‌سێ ئه‌یبینیت.
دابه‌زاندنی ڤیدیۆ له خودی تۆڕه‌كه‌دا هه‌یه به ئاسانی ڤیدیۆ داده‌به‌زێنیت (داونڵۆد) بکەیت.
بینینی سه‌ردانكه‌رانی په‌ڕه‌ی كه‌سی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌كه‌ن
بینینی فیلم و دراما به شێوازی سه‌رهێڵ
یاریكردن به شێوازی سه‌رهێڵ
بڵاوكردن و دانانی ڕووداو
هه‌بوونی سكاڵا له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كانی کە گونجاو نین له تۆڕ
پێگەی تۆڕمیکس گونجاوە بۆ هه‌موو جۆرێكی مۆبایل و تابلێت
هه‌بوونی ناوه‌ندی هاوكاری له كاتی بوونی كێشه و پرسیار
تایبه‌تمه‌ندی زیاتر ئه‌درێت به كه‌سانی چاڵاك له تۆڕه‌كه‌دا.
و هەروەها جگە لەمانەش تۆڕ میکس بەردەوەم لە نوێکاری و زیادکردنی تایبەتمەندی زیاترە بۆ بەکارهێنەرانی خۆی
لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی سەرەوە هەژمارێکی تایبەت بە خۆتان دروست بکەن و ببن بە ئەندام لە تۆڕ میکس و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریە نایابەکانی ئەم تۆڕە
تەنیا بە هەژمارێک هیچمان لێ کەم نابێتەوە بە پێچەوانەوە بە هەژمارێک تۆ ئەتوانیت پشتگیری گەنجانی کورد بکەیت و ئەو شتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیە ئینگلیزیەکانی وەک فەیسبووک و ئینستاگرام و تویتەر و هتد.. بڵاویان ئەکەینەوە ئەتوانین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کوردی TorMix.net بڵاویان بکەینەوە و پەرە بە زمانی کوردی بدەین و پشتگیری گەنجەکانی خۆمان بکەین هیوادارم ڕێژەی بەژداربووانی تۆڕمیکس بەرز بکەنەوە بۆ ئەو ئاستەی خۆتان ئەتانەوێ
بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنێ TorMix.net بۆ وەگەڕخەڕی ئەندرۆید کلیک لەسەر دابەزاندن بکە.
بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی TorMix.net بۆ سیستمی ios کلیک لەسەر دابەزاندن بکە.
چۆنیەتی دروستکردنی هەژمارێکی تایبەت بە خۆت و بوون بە بەکارهێنەری پێگەی تۆڕمیکس↙