Drone فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە و هەڵگری خاوەن تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووە،لە دوورەوە بەهۆی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەکاری جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت،بواری کشتوکاڵیش یەکێکە لەو بوارانەی ئامێرەکەی تێدا بەکاردەهێنرێت.
1لێکۆڵەرانی بواری گژوگیا لە زانستگەی میونخ،لە هەوڵدان بەهاوکاری تەکنەلۆژیای Drone یارمەتی جوتیاران بدەن و کەرتی کشتوکاڵ باشتر بکەن، بەوەی لەڕێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە،دەستنیشانی گژوگیا بێ کەڵک و زیانبەخش وە زیندەوەرە ئافات هێنەکان بکەن و لەناویان ببەن،وە پەین و دەرمانی پێویست بپڕژێنن بە سەر زەوییە کشوکاڵییەکان.
2دوای ناساندنی هەموو زیندەوەرە زیانبەخشەکان و گژوگیا بێ کەڵکەکان ،لەڕێگەی پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەری ئاڵۆزەوە لێکۆڵەران دەتوانن ئەرکی پێویست بە Drone بسپێرن.فڕۆکەکان کامێرای پێشکەتوو و ئاست بەرزیان لێ بەستراوە بۆ ناسینەوەی تەنە زیان بەخشەکان و ئەو بەشەی زەویش کە پێویستە دەرمانی لێ بدرێت.
drpبەم شێوەیە Droneەکان دەزانن لەکوێ ی زەوییە کشتوکاڵییەکە گیای بێکەڵک هەیە تا بژاری بکەن و لەکوێ ی زەوییەکە زیندەوەری زیانبەخش هەیە لەناوی ببات.
لەکۆتایشدا جوتیاران دەتوانن ببنە خاوەن بەرهەم و دەغڵ و دانێکی بێ خەوش و چاک و زەوییەکی پڕبەرهەمتر.
end
سەرچاوە:DW

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری بەشی بەڕێوەبردنی تۆڕەکانم،بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.