دوێنێ کۆمپانیای سامسۆنگ لە چوارچێوەی کۆنگرەی MWC 2018 لە بەرشەلۆنە نوێترین بەرهەمی خۆی نمایش کرد کە ئەویش هەردوو مۆبایلی Galaxy S9 و +Galaxy S9 بوو.
دیزاینی هەردوو مۆبایلەکە لە یەک نزیکن، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری تێدا کراوە لە هەمووی گرنگتر شوێنی خوێندنەوەی پەنجەمۆر براوەتە خوارەوەی کامێرایەکەی دواوە.
لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای T-Mobile ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە لە دەرەوەی گۆی زەوی تۆمارکراوە ئەویش لەسەر مانگە و چۆنیەتی کردنەوەی قوتووی مۆبایلی Galaxy S9 و +Galaxy S9 نمایش دەکات.
لە خوارەوە سەیری ڤیدیۆیەکە بکە.