لە چارەگی دوەمی ئەمساڵدا و لە راپۆرتی ساڵانەی دا ، فەیسبووک رایگەیاندووە کە قازانجە داراییەکانی زۆر بەرزبوەتەوە و رێژەیەکی باشی تۆمارکردوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فۆرتن کە رۆژی پێج شەممە بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوە کراوە کە سامانی مارک زوکەبێرگی خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک گەیشتۆتە 72.7 میار دۆلار و ئەم رێژەیەش وای کردوە کە بڕی 3 ملیار دۆلار زیاتر بێت لە کارلۆس سلیم ی مەکسیکی و پێشی بکەوێتەوە.
شارەزایانی ئابووری جیهانی پێیان وایە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا زوکەبێرگ دەبێتە پێشەنگەکانی جیهان و لەوانەیە سامانەکەی بە جۆرێک زیاد بکات کە بگاتە ئاستی پلەی یەکەم یان دووەم، ئەگەر بێت و بەم رێژەیە بەردەوامی هەبێت و لە هەڵکشاندابێت.
داهاتی فەیسبووک بەشی زۆری لە رێگەی سپۆنسەرەکانەوەیە کە لەلایەن خاوەن پەیجەکانەوە دەکرێت و بەشێکی لەرێگەی بەرهەمەکانیەتی کە بڵاویان دەکاتەوە دەیانفرۆشێتەوە.