زیاد بوونی قەبارەی ئەپڵیکەیشنەکان و بەرزبوونەوەی کواڵیتی وێنەکان وای لە کۆمپانیاکان کردووە بیر لە فراوان کردنی بیرگەی مۆبایلەکان بکەنەوە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە، بەڵام کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەم کۆمپانیایە لە جیهان کە چارەسەری ئەم کێشەیەی کردووە بە شێوەی زۆر نایاب و سەرکەوتوو.
نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای سامسۆنگ کە بەناوی Galaxy S9یە هەروەکوو ڤێرژنی پێشووتری پشتگیری بیرگەی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت دەکات، وە بەکارهێنەران دەتوانی توانای بیرگەی دەرەکی زیاد بکەن بۆ 400 گێگابایت بەوەش گالاکسی S9 دەبێتە یەکەم مۆبایلی زیرەک لە جیهان کە پشتگیری ئەو قەبارە زۆرەی بیرگەی دەرەکی بکات.
تا ئێستا بیرگەی دەرەکی بە قەبارەی 400 گێگابایت لە بازارەکانی جیهان دەست ناکەوێت بەڵام ڕەنگە لە داهاتوویەکی زۆر نزیک کۆمپانیایەکانی تایبەت بەم بوارە دەست بە بەرهەمێنانی بکەن.
ئەم توانایە زۆرە بە سوودە بۆ ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندی مەودای تەواوی کامێرا بەکاردێنن، بەتایبەتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ 4k لە 960 فرەیم لە هەر چرکەیەک دا.