دوا بەدوای ئەوەی بە فەرمی کۆمپانیای گووگڵ وەشانی مارشمیڵۆو (ئەندرۆید ٦) ی بڵاو کردەوە بۆ ئەو ئامێرانەی کە هەڵگری سیستەمی ئەندرۆیدن، لە ئێستادا کار لەسەر وەشانی داهاتوو دەکرێت.
وەشانی داهاتووی ئەندرۆید ناوی ئەندرۆید N دەبێت و کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ زیاد دەکرێت.
یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە زۆرێک لە ماڵپەڕە جیهانیەکان بە بایەخەوە باسی لێوەدەکەن ، زیاد کردنی تایبەتمەندی دۆخی شەوانەیە(نایت مۆد) و فلتەری سوور بۆ شاشەی مۆبایلەکان.
هەرچەندە بەشێک لە مۆبایلەکان خزمەت گوزاری نایت مۆد ی هەبوو، بەڵام تەنها لە بەشی پەرەپێدان (دیڤیلۆپەر) دەتوانرا کارا بکرێت.بەڵام لەم وەشانەدا راستەوخۆ دەتوانی کاری لەسەر بکرێت و چاڵاک بکرێت. بەمەش لەکاتی شەوانە دا ثیمی مۆبایلەکە دەگۆڕێت بۆ رەنگیکی تاریک و ئازاری چاو نادات.
هەروەها خزمەت گوزاری فلتەری سوور زیاد دەکات کە ئەویش بریتیە لە زیاد کردنی فلتەرێکی سوور لەسەر شاشەی مۆبایلەکانتان ، بەمەش کۆمەڵێک سوودی زۆری هەیە،بۆ پاراستنی چاو لە تیشکەکان هەروەها کاریگەری باشی دەبێت لەسەر خەوتن.