ئه‌كادیمیای خان : ڕێكخراوێكی فێركردنی بێ قازانجه و له ساڵی 2006 له لایه‌ن ئامۆژگاریكه‌ری هیندستانی #سه‌لمان_خان دامه‌زرێنراوه به مه‌به‌ستی دابینكردنی فێركردن و ڕۆشنبیر كردنی خۆڕایی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ئاره‌زووی لێبێت، له هه‌ر شوێنێكی جیهان.
پێكهاته فێركاریه‌كان چۆن پێشكه‌ش ده‌كرێن ؟
ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵده‌ستێ به به‌رهه‌مهێنانی وانه‌ی ماوه كورت به شێوه‌ی ڤیدیۆ ، له‌گه‌ڵ وانه‌كانیش پێگه‌ی ڕێكخراوه‌كه ڕاهێنانی جۆراوجۆر و پێداویستی مامۆستاكان دابین ده‌كات.
ئایا پێویست به كڕینی هه‌ژمار هه‌یه ؟
نه‌خێر ، هه‌موو وانه‌كان و ڕاهێنانه‌كان به خۆڕاین بۆ گشت كه‌سێك ، ته‌نها پێویستت به كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشایی ته‌واوی پێگه‌كه و بڵاوكراوه و فێركاریه‌كان بكه‌یت.
به چ زمانێك وانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن ؟
زمانی سه‌ره‌كی بریتیه له ئینگلیزی ، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زمانی دیكه‌شی بۆ زیاد بكرێت. وه سه‌رچاوه‌ی زانستی جۆراوجۆر و تایبه‌تیش به خۆڕایی دابین ده‌كرێت بۆ هه‌موو فێرخوازان له هه‌ر شوێنێكی جیهانه‌وه بن.
له ئه‌كادیمیای خان فێری چی ده‌بیت ؟
ماتماتیك ، زانسته‌كان ، پڕۆگرامسازی كۆمپیوته‌ر ، مێژوو ، مێژووی هونه‌ر ، ئابووری ، وه زیاتر. فێركردنی ماتماتیك له شته سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته ته‌واوكاری و جیاكاری به‌به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م كه پێی گه‌شتووه بۆ دیاریكردنی خاڵه‌كانی به‌هێزی وه هه‌روه‌ها درز و هه‌ڵه‌كان له كردار و قۆناغه‌كانی فێركردن.
هه‌ر ئه‌وه‌نده یا ته‌واو ؟
نه‌خێر هێشتا ماوه ، ئه‌كادیمیای خان هه‌ڵده‌ستێ به هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك #ناسا ، مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری سه‌رده‌م ، ئه‌كادیمیای كالیفۆڕنیا بۆ زانست ، په‌یمانگای MITT بۆ ته‌كنه‌لۆجیا كه وانه‌ی تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. #بیڵ_گه‌یتس هه‌ستاوه به پشتگیری كردن و هاوكاری كردنی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوه كه پاڵپشتیان ده‌كات وه ده‌یه‌وێ به‌كاریبێنێت بۆ منداڵه‌كانی تا به‌هۆی ئه‌م ئه‌كادیمیا ئۆنلاینه‌وه زیاتر ڕۆشنبیربن و فێر ببن.
بۆ چونه نێو ئه‌كادیماى خان، لێره كلیك بكه
وێنه‌ى سه‌لما خان
بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن هاوكارانمان له زانستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م ئاماده‌كراوه