وا  بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یەکەمین پێشبرکێی جیهانی رۆبۆتیک بۆ منداڵان لەسەر ئاستی هەموو کیشوەرەکان و وڵاتان لە واشنتۆن ی ئەمریکاوە بەرێوەبچێت و چەندان تیم لەسەرانسەری جیهان بەشداری ئەم پێشبرکێیە بکەن.
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بوەتە سەردێری بەشێک لە ماڵپەڕە تەکنەلۆژیە جیهانیەکان ئەوەیە کە ناڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڤیزای تیمی بەشداربووی وڵاتەکەی رەت کردەوە و رێگەی نەدا گەشتەکەیان بۆ ئەمریکا بکەن.
تیمە ئەفغانیەکە پێکهاتبوون لە شەش کچ کە تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵان بوون بە پڕۆژەیەکی ناوازەوە دەیانویست بەشداری بکەن لە پێشبرکێیەکە.
پڕۆژەی ئەم شەش کچە بریتی بوو لە رۆبۆتێکی بچووکی زۆر ناوازە و پێشکەوتوو لە شێوەی ئۆتۆمبێل کە لەچەند کەل وپەلێکی سەرەتایی و پارچەی بچوکی کیت و هەستەوەری رۆبۆتی دروست کرابوو.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە رایگەیاندووە کە بە بێ هیچ هۆکارێک داواکاریان بۆ وەرگرتنی ڤیزای ٧ رۆژە رەت کراوەتەوە و بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابوول هیچ هۆکارێکیان باس نەکردوە و تەنها پێیان گووتون کە ناتوانن گەشت بکەن.

 

afghan girls make robot

Screen-Shot-2017-06-30-at-2.23.34-AM

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.