لە کۆنگرەیەکی جیهانی نمایشکردنی موبایلە زیرەکەکاندا، نۆکیا چوار موبایلی نوێی راگەیاند بەچەندین تایبەتمەندی جیاوازەوە.

کۆمپانیای HMDجیهانی نوێترین بەرهەمەکانی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند، کە لە چوار مۆبایل پێکهاتووە لە جۆرەکانی “نۆکیا١، نۆکیا٧ پڵەس، نۆکیا٦، نۆکیا٨ی سیرۆکۆ”، کە لە چەندین تایبەتمەندی جیاواز پێکهاتوون.

کۆپانیاکە لە گەورەترین کۆنگرەکانی ڕاگەیاندنی مۆبایل کە لە بەرشەلۆنە ئەنجامدرابوو، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، یەکەم کۆمپانیای جیهانییە کە ژمارەیەک مۆبایل لە یەک کاتدا کە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن بخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی.

هەروەک لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا مۆبایلی جۆری “نۆکیا ٨١١٠” بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی، کە بەسیستمی پێشکەوتوو کاردەکات، دەتوانرێت لە گۆگڵدا بۆ فەیسبوک و تویتەر بگەڕێیت، لەگەڵ ئەوەشدا نەخشەی گۆگڵی تێدایە.

D98D457E-48FB-45B3-A23C-DACBA59BA9C3

“نۆکیا٨ سیرۆکس” لە کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێکهاتووە، کە ئاست بەرز و درەوشاوەترین بەرهەمی کۆمپانیاکەیە، بە ماددەی ئەڵماس ڕوپۆشکراوە و دیقەیەکی بەرزی هەیە و دژە ئاوە و پەنجەمۆری هەیە.

“نۆکیا٧ پڵەس” هەستەوەری پەنجەمۆری هەیە و بەشێوەیەکی تایبەت وئاست بەرز دیزاینکراوە.

“نۆکیا٦” لەسەر شێوازە کۆنەکەی دیزاینکراوە، بەڵام بە گۆڕانکاری نوێوە کە چەندین تایبەتمەندی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت جیاوازە لە بەرهەمەکانی پێشتری.

“نۆکیا١” یەکەمین مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆیدە کە لەسەر وەشانی ئەندرۆید گۆو ڕاگەیەنرا بێت، ئەمەش لەگەڵ تایبەتمەندییە نزمەکانی گونجاوە، هەستەوەری پەنجەمۆری نییە، تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلێکی زیرەکی تێدایە.

 

سەرچاوە:: ئێن ئاڕتی ۲

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.