لەم وانەیەدا باس لەوە ئەکەین چۆن بتوانین تەنها بە یێک کلیک {Following} یاخوود {Followers} ەکانمان بسڕینەوە بە یهکجاری و بە یێک کلیک.
سڕینەوەی فۆڵۆ بە یهکجاری بە یهک کلیک بێگومان ئەوە کێشەی زۆربەی بەکارهێنەرانی {instagram} ە.
بێگومان ئەم شتە هەیە و ئەکرێ بەڵام ئامۆژگاریەکتان ئەکەین کە هەرگیز لە ڕێی لینکەوە هیچ کارێک ئەنجام نەدەن مەگەر لینکەکە لینکی ئەپڵیکەیشنەکە بێت چونکە هەموو لینکەکان کردنەوەی باش نییە چونکە ئەبنە هۆی هاککردنت.
ئێستا با بێنە سەر بابەتەکەمان چۆن بتوانین بە یێک کلیک تەواوی {Following} یاخوود {Followers} ەکانمان بسڕینەوە بێگومان زۆر ئاسانە و تەنیا پێویستە ئەم ئەپڵیکەیشنە داگری کە لەکۆگای پلەی ستۆری دەستت ئەکەوی ناوی بەرنامەکە {Followers Assistant} ە .
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنی {Followers Assistant} بۆ وەگەرخەڕی ئەندرۆید کلیک لەسەر لێرە بکە
کە ئەپڵیکەیشنەکەت داگرت ئەم چەند هەنگاوەی خوارەوە جێبەجێ بکە.
① سەرەتا بە هەژمارەکەت داخلی ببە ئینجا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە.
لەسەرەوە نوسراوە {WNFOLLOW} دایگرە ئینجا ئەمەی خوارەوەت بۆ ئەکرێتەوە.
لێرە چەند بژاردەیەکت ئاداتێ ئەگەر ئەتەوێ (25) دانە بسڕیتەوە ئەوا پەنجە بنێ بە (25) و {Unfollow} بکە ئەگەر ئەتەوێ (50) دانە بسڕیتەوە ئەوا دەست بنێ بە (50) و {Unfollow} بکە و هەمان شێوە بۆ (75) و (100) و (150) و (200) لێرە تا (200) نوسراوە بەڵام ئەگەر تۆ (200 )داگری و بتەوێ زیاتر لە (200) بسڕیتەوە ئەوا پەنجە بنێ بە تەنیشتی ➡ زیادی ئەکا.
بۆ زانیاری زیاتر بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن
بە هیوای ســــــــــــــــــــــوود