زانایان و توێژەران لە ناوەندی توێژینەوە زانستیەکانی MIT توانیویانە پەرە بە تەکنەلۆژیایەک بدەن بۆ ئەوەی بتوانن لاپەڕەکانی کتێب بخوێننەوە بێ ئەوەی کتێبەکە بکرێتەوە.
تەکنەلۆژیایەکە بریتیە لە بەکارهێنانی تیشکێکی رادیۆیی بە ناوی تێراهێرتز کە بریتیە لە تیشکی ئەلیکتڕۆموگناتیسی کە لە توانای دایە بەناو کتێبەکە دابڕوات و بتوانێت زۆر بە جوانی نوسینی ناو لاپەڕەکان بناسێتەوە و وێنەیان بگرێت.
لە ئێستادا تەکنەلۆژیایەکە لە ئاستی سەرەتایی دایە و تەنها لە توانای دایە ژمارەیەکی کەم لاپەڕە بەسەر یەکەوە بناسێتەوە.بەڵام بە پێشخستنی ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانرێت کتێبی هەزاران پەڕەش بخوێندرێتەوە.
ئەم تەکنەلۆژیایە زیاتر بۆ ئەوە دروست کراوە کە بتوانرێت سوود لە کتێبە کۆنەکان وەربگیرێت ، بەجۆرێک کە هەندێک کتێب هەیە تەمەنیان ئەوەندە کۆنە لەوانەیە تەنها بە دەست لێدان تیکبچێت، بۆیە ئەم تەکنەلۆژیایە سوودی زۆر بۆ ئەوە دەبێت.
بۆ زانینی چۆنیەتی کارکردنی ئەم تیشکە و تەکنەلۆژیایە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن: