سەرەتا بڕۆ Run پاشان بنوسە Dxdiag
پاشان ئینتەر بكە بۆكسێكت بۆ دێ كلیك لەسەر Yes بكە
پاشان زانیاری كۆمپیوتەرەكەت پیشان دەدات كە لەبەشی System چەند زانیاریەكی تێدایە وەك
Current Date/Time :ئەوە بریتیە لە بەروارو كاتژمێری ئێستا
Computer Name : ئەوەش بریتیە لە ناوی كۆمپیوتەرەكەمان كە لەكاتی فۆڕمات كردن ناومان نوسیوە
Operating System : ئەوە ئەو سیستەمەیە كە كۆمپوتەرەكە لەسەریەتی و كاری پێدەكا بۆ نمونە سیستەمەكەی من ویندۆزی حەوتە
Language : ئەوەش بریتیە لەو زمانەی هەڵتبژاردوە بۆ نوسین ئەوەش لەسەرەتای فۆرمات خۆت هەڵی دەبژێری وە دەشتوانی بیگۆری لە كۆنتڕۆل پەنێل
System Manufaccturer :ئەوەش ناوی ئەو كۆمپانیایەیە كە ئەو سیستەمە یان ئەو كۆمپیوتەرەی دروست كردوە
System Model :ئەوەش بریتیە لە مۆدێلی سیستەم یان كۆمپیوتەرەكە
Bios : ئەوەش بریتیە لەناوو وەشانی بایۆس
Processor : ئەوەیان زۆر گرنگە بیزانی كە بریتیە لە ناوی پڕۆسێسەرەكەت و خێرایی كۆمپیوتەرەكەت كە زانیاری ئەوەت پێ دەدا كە خێرایی كۆمپیوتەرەكەت چەند گێگا هێرتزە
Memory : ئەو بەشەش زۆر گرنگە كە بریتیە لە ڕامی كۆمپیوتەرەكەت كە بزانی چەند گێگا بایتە ڕامەكە بەڵام ئاگاداربە لێرە بە مێگابایت دەنوسرێ كە 1000 مێگا بایت یەكسانە بە گێگایەك
Page File : ئەوەش پێت دەڵێ كە چەندت بەكار هێناوە و چەندیشت دەستكەوتوە
DirectX Version : ئەوەش ڤێرشنی دایرێكتس پیشان دەدا
ئەوجارە بڕۆ بەشی Display
ئەویش چەند زانیاریەك تێدایە كە بریتیە له زانیاریەكانی شاشەو كارتی شاشە
Name : ناوی كارتی شاشەت پیشان دەدا
Manufacturer : ناوی ئەو كۆمپانیایەت پیشان دەدا كە ئەو كارتی دەنگەی دروست كردوە
Chip Type : ئەوەش جۆری پارچەكەیە كە پێی دەڵێن چیپ
DAC Type : جۆری دی ئەی سی
Approx. Total Memory : ئەوەیان زۆر گرنگە كە دەزانی كارتی شاشەكەت چەند گێگا بایتە ئەوهش بە مێگابایت دەنوسری كە 1000 مێگابایت یەكسانە بە گێگایەك
current Display Mode : ئەوەش پانی و درێژی شاشەی كۆمپیوتەرت پیشان دەدا هەروەها جۆرەكەشی كە 32 بتە یان 64 وە هێرتزی شاشەكەت پیشان دەدا
monitor : مۆنیتەر یان شاشە ئەوەش جۆرەكەت پێ دەڵێ
زانیاریەكانی تر شتێكی وا نیە پاشان برۆ بەشی Sound
لەوێش چەند زانیاریەكی تێدایە دەربارەی دەنگ و كارتی دەنگ كە بریتین لە
Name : ئەوەش ناوی كارتی دەنگەكەیە
Hardware ID : ئەوەش زانیاری كارتی دەنگەكەیە
Manufacturer : ئەوەش كارتی كۆمپانیای پیشەسازە كە بەرهەمی هێناوە
Product ID : ئەوەش كارتی بەرهەمە كە بریتیە لەژمارەكەی
Type : ئەوەش جۆری كارتی دەنگەكەیە
Default Device :ئەوەش پێت دەڵێ خۆكارانەیە یان نا كە بە NO یان YES دەنوسری
لێرەدا دەتوانی لە خوارەوە كلیك بكەی لەسەر Save All Information بۆ هەڵگرتنی گشت زانیاریەكان
بەشەكانی تر و زانیاریەكانی تر شتێكی گرنگ نیە
ئامادهكردنى :جیهاد ههولێری