چەند ڕۆژێک پێ ئێستا شیکەرەوەی بەناوبانی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ (Ming-Chi Kuo مینک چی کوا) ڕایگەیاندبوو کە کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە بەرهەمهێنانی ئایفۆن ئێکس ڕابگرێت.
دوێنێ کۆمپانای ئەپڵ ئەوەی بەفەرمی بڵاو کردەوە کە نیازیان وایە بەرهەمی ئایفۆن ئێکس ڕابگرن ئەوەش بۆ ئەوەیە تا کاریگەری لەسەر ئایفۆنی نەوەی نوێ نەکات لە داهاتووی.
شیکەرەوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ Ming-Chi Kuo ئەوەشی گووت، ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ئێکس لە ناوەڕاستی ئەمساڵ دەست پێ دەکات، ئامانج لە ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ئێکس دانەبەزینی نرخەکەیەتی چونکە کۆمپانیای ئەپڵ تەواو لە دڵەڕاوکێیە بەوەی ئەگەر نرخی ئایفۆن ئێکس دابەزێت ئەوەش تەواو کاریگەری لەسەر فڕۆشتنی بەرهەمی داهاتووی دەکات کە هەر لەم ساڵدا بڵاو دەکاتەوە کە قەبارەی ڕوونمای 6.1 LCD.
پێشبینی دەکرێت ئایفۆنە نوێیەکەی کۆمپانای ئەپڵ قەبارەی ڕوونمای 6.1 ئینج LCD بێت وە پێشبینی دەکرێت نرخەکەشی لە نێوان 650 بۆ 750 دۆلار بێت، ئەوەش لە کاتێکدایە نرخی ئایفۆن ئێکس لە نێوان 850 بۆ 899 دۆلارە ئەوەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئایفۆن ئێکس هەبێت.