ئبە فەرمی رێژە ژمارەی بەکارهێنرە چاڵاکەکانی مێسنجەری فەیسبووک راگەیندرا کە بریتی بوو لە زیاتر لە 1.2 ملیار مانگانە لەسەرتاسەری جیهاندا.
بەرێوەبەری گشتی مێسنجەر دەیڤد مارکۆس ئەمڕۆ لە پەیامێکدا لە ئەژمارەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند کە ئەم ڕێژەیە رێژەیەکی زۆر زۆر زیاترە لەوەی کە لەماوەی ساڵانی رابردوو تۆمارکرابوو، بەجۆرێک کە ئەم 1.2 ملیارە تەنها بەکارهێنەرە چاڵاکەکانی مێسنجەر دەگرێتەوە ، واتە ژمارەی بەکار‌هێنەرانی فەیسبوک و وەتس ئاپی لەگەڵدانیە.

ئەگەر بێت و بەراوردێک بکەین لە نێوان رێژەی بەکارهێنەرانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧، دەبینین کە رێژەیە دوو هەندە بوە وەک لەم وێنەیەدا روون کراوەتەوە.

messenger-maus_large

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.