ساڵی ٢٠٠٦ ، بەفەرمی نوێترین ویندۆز راگەیندرا دوای چاوەڕوانیەکی زۆر لەلایەن بەکار‌یهێنرانەوە لەسەرتاسەری جیهاندا.
بەگوێرەی پێشبینیەکان، ویندۆزەکە هەڵگری کۆمەڵێک لە تایبەتمەندی ناوازە و بەهێزیەکی زۆر لە ئاسایشی ویندۆزەکەدا بوو.
بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ویندۆزەکە، هەر لەسەرەتاکاندا کەوتە بەر رەخنەی بەکارهێنەران و کۆمەڵێک لە کەلێنی ئەمنی و ناجێگیری ویندۆزەکە دۆزرایەوە و بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەرتاسەری جیهان کەوتە ژێر پرسیار و بوە سەرچاوەی شکستێکی زۆر گەورە لەلایەن مایکڕۆسۆفتەوە.
بۆیە لەماوەکی کەم دا هەوڵ درا ویندۆزێکی نوێتر بڵاو بکرێتەوە.
ئەمڕۆ بە فەرمی لەلایەن مایکڕۆسۆفتەوە هەموو جۆرە پشتگیریەک و نوێکاریەکی راگیرا و داوا لە بەکارهێنەرانی ئەم ویندۆزە ئاگادار کراونەتەوە کە وئندۆزەکانیان بە زووترین کات بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە بوونی هەر کێشەیەک.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.