پرۆگرامێك بۆ دیزاین كردنی كه‌ڤه‌ری سیدی و دیڤیدی بە شێوازێکی ئاسان

درووست کردنی کەڤەری سیدی و دیڤیدی بە چەندین پڕۆگرام دەکرێت ھەندێک لەو پڕۆگرامانە ئاڵۆز و کاری زۆریان دەوێت بۆ ئەوەی بتوانی کەڤەرێک درووست بکەی بۆ سەر سیدی و دیڤیدی .

لەم بابەتەدا پرۆگرامێکی ناوازەتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بە شوازێکی ئاسان تەنیا لە ڕێگەی چەند ھەنگاێک بتوانن دیزاینی کەڤەری سیدی و دیڤیدی بکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکا پرۆگرامە ئاڵۆز و گرانەکان بەکار بھێنن نموونە ئەدۆبی فتۆشۆپ کە کاری زیاتری دەوێت بە بەراور لەگەڵ ئەو پرۆگرامەی کە بۆمان ئامادەکردوون.
پرۆگرامی Acoustica CD Label Maker پرۆگرامێکی ناوازەیە بۆ ئەم کارە کە دەتوان بە شێوەیەکی ئاسان دیزاینی کەڤەری ھەر سیدیەک و دیڤیدیەک بکەن و دواتر پرێنتی بکەن پرۆگارمەکە چەندین دیزاینی ئامادەی تێدایە کە دەتوانی دەستکاریان بکەیت و گۆڕانکاریان تێدا بکەی، پرۆگرامەکە چەندین تایبەت مەندی تێدایە کە وەک دەستکاری کردنی فۆنت و نووسین لەسەر کەڤەر و کۆمەڵێک تایبەتمەندی تر .
کلیک بکە بۆ داگرتنی پرۆگرامەکە: www.acoustica.com

screen800x500

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.