زۆرکات دەبینین لەوەرزی هاویندا ئوتومبیلەکان حەماوەیان بەرزدەبێتەوە و وا لەهاوڵاتیان دەکات نەتوانن بەردەوام بن لە لێخووڕینی ئوتومبیلەکانیش گرنگترین هۆکاریش ئەمانەن:

١.کەمبوونی ئاوی ناو ڕادێتەر یاخود خەزانی لاوەکی.
٢.بوونی لیک لە دەبەی خەزانی لاوەکی یاخوود لە جۆینتەکانی بۆریەکان کە ڕادێتەر بە مەکینەوە دەبەستنەوە.
٣.وەستانی وەتەر پەمپ کە ڕاستەوخۆ حەماوەی ئوتومبیل بەرزدەکاتەوە.
٤.بوونی کون لە رادێتەردا یاخوود گیرانی رادێتەر.
٥.تێکچوونی وەلفی حەماوە کە لە پلەی گەرمی دیاریکراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناکات.

چەند تێبینییەک//
١.پێویستتیە هەموو ساڵێک رادیتەر flushing پیبکرێت بۆئەوەی توشی گیران نەبێت.
٢.پیوسیتیە هەموو ٨ ساڵ جارێک ڕادێتەر بەتەواوەتی بگۆڕێت.
٣.سەری قەباغی ڕادێتەر پێویستە هەموو ٢ ساڵ جارێک بگۆرێت.

ئاماده‌كردنى : هێمن ره‌فیق، ئه‌ندازیارى میكانیك

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.