هه‌موومان ئه‌زانین به نزیکه‌ی هه‌رچیه‌کمان بوێت که به‌دوایدا بگه‌رێین ئه‌توانین له وڵاتی چیندا به‌ده‌ستی بهێنین ، سکاتی بئالان ، یه‌کێکه له به‌کارهێنه‌ره ناسراوه‌کانی یوتویب له‌م دوایه‌دا له یوتویوبه‌که‌یدا بلاویکردۆته‌وه‌ که توانیه‌تی پارچه‌ پێویستیه‌کانی ئایفۆن له بازرگانه‌کانی شه‌قامی چین بکڕێت ، ئایفۆن ٦ ئێس ـێکی تایبه‌ت به خۆی له‌سه‌ره‌تاوه‌ دروست بکاته‌وه‌ وه وه‌ک خۆی ئه‌لێت ته‌نها ٣٠٠ دۆلاری تێچووه .

سکاتی له ڤیدیۆ ٢٤ خوله‌که‌یه‌که‌یدا  پرۆسه‌ره‌ی به‌رهه‌م هێنانی و دروست کردنی مۆبایله‌که‌ی ڕوون کردۆته‌وه‌ ، وه‌ک خۆی ئه‌لێت تێچووی ئه‌م گه‌شته‌ی ١٠٠٠ دۆلار بووه وه‌ک خۆی ئه‌لێت سه‌رسام ده‌بیت گه‌ر تۆ بوتانییه‌ ئایفۆنی تایبه‌ت به خۆت دروست بکه‌یت چونکه کارێکی قورسه بازرگانانی بواری ئه‌لکترۆنی پارچه‌کانت پێ بفرۆشن وه ئه‌کرێت بلێین پارچه‌کانی له رێگایه‌کی نایاساییه‌وه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ .
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-445366-5323e527-6639-4419-8995-659065b70426

ڤیدیۆیه‌که :

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.