بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید, کاتێك دەتەوێت مۆبایلەکەت فۆرمات بکەی یاخود جۆری مۆنایلەکەت بگۆری بۆ یەکێکی تر کە بە سیستەمی ئەندرۆید کار دەکا ترسی چیت هەیە؟
-لەدەست دانی بەرنامەکانت؟
-لەدەست دانی ناوەکان؟
-لەدەست دانی نامەکان؟
-لەدەست دانی “Logs”  واتە پەیوەندیت بە کێ کردوە؟
-یاخود ئەو تێبینیانەی کە لە رۆژمێری مۆبایلەکەت نووسیوتە؟
-یاخود لینکی ئەوسایتانەی کە هەڵمان گرتوون لە براوسەری مۆبایلەکەت؟

چارەسەری هەموو ئەمانە بە یەك بەرنامەیە کە پێویستی بە ROOTـیش ناکات ئەویش بەرنامەی “Backup Manager”

backupmanager1

دوای دابەزاندن و کردنەوەی ئینجا یەکێك لە هەڵبژاردنەکان دیاری بکە کە ناتەوێ لێت ڕەشببێتەوە و هەر بمێنێ دوای فۆرماتیش.

backupmanager2

بۆ نموونە بمانەوێت نامەکانمان نەڕوا ئەوە بەشی “SMS Backup” دادەگرین پاشان “Backup” و نامەکانمان بۆ دەکاتە فایلێکی بچووك کە دەچێتە شوێنی خەزن کردن لەناو مۆبایلت, بەلام پێویستە شوێنەکەی بگۆری و لەناو میمۆری مۆبایلەکەتی دابنێی بۆ ئەوەی نەفەوتێ یاخود بۆ مۆبایلەکی دی بنێرە و دواتر وەری بگرەوە, یانیش بەرزی بکەوە و بینێرە لە رێگەی ئیمێڵ.

backupmanager3

بەشەکانی تری بەرنامەکە هەر بەم شێوەیە پاشەکەوت دەکرێ ئەگەر ویستمان لێی بی.

دوای فۆرمات کردنەکە یان مۆبایل گۆرین ئەوە یەکەم شت پێویستە بەرنامەی “Backup Manager”  دابەزێنیەوە و پاشان فایلە “Backup”ـەکە هەبێ لەناو مۆبایلت کە پێشتر درووستت کردووە.

ئینجا دەچیتەوە ناو بەرنامەکە و ئەو بەشەی کە دەمانەوێ بگەرێتەوە دیاری دەکەین بۆ نموونە ئێمە نامەکانمان دەوێ و پاشان هەڵبژاردنی “Restore” دادەگرین شوێنی فایلەکە دیاری دەکەین و دایدەگرین و کەمێك چاوەڕێی دەکەین ئەگەر نامەکانمان زۆر بێت و پاشان هەمووی بە سەرکەوتووی گەراوەتەوە.

backupmanager4

لینکی دابەزاندنی بەرنامەکە

کلیک لێرە بکەبۆ دابەزاندن

بەهیوای گەیاندنی سوود.
خۆم تاقیم کردۆتەوە و کێشەی نییە لە گۆرینی مۆبایلی گالاکسی 5 بۆ 2 وە هەروەها لە مۆبایلەکی بۆ فۆرمات بەکارم هێناوە.

ئامــادەکردن: محمد حبیب

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.