‎کۆمپانیای تویتەر نیشانەی متمانەبوونی لە هەندێک کەسایەتی سەندەوە.

‎مالپەری بی بی سی رایگەیاند کۆمپانیای تویتەر دوای ئەوەی گۆرانکاری کردوە لە یاساکانی نیشانەی متمانەبوونی لە ژمارەیەک لە ئەکاونتی توندڕەو و رەگەزپەرست وەرگرتەوە.

‎بە گوتەی ماڵپەڕی بیبیسی هەریەکە لە جاسۆن کێسلەر و ڕیچارد سپێنسەر، کە دوو کەسایەتی توندڕەوبوون، نیشانەکانیان لێوەرگیراوەتەوە، وە هەروەها تۆمی ڕۆبنسۆن دامەزرێنەری بزووتنەوەی (ئی دی ئێڵ)یش نیشانەکەی لێوەرگیراوەتەوە.

‎تویتەر رایگەیاند ئەو نیشانەیە پێوەرێکی گرنگ بووە بۆ پەسەندکردنی بەکارهێنەران و لە ئێستادا یاساکانی تویتەر گۆڕاون، هەرکەسێک لە چوارچێوەی یاساکان دەرچێت ئەوا متمانە لە ئەکاونتەکەی وەردەگیرێتەوە.

‎بە پێی یاسا نوێیەکانی تویتەر هەرکەسێک بانگەشە بۆ رەگەز پەرستی بکات ئەوا نیشانەی متمانەبوونی لێ دەسەنرێتەوە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.