كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه فرۆشگا نوێكه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی له شیكاگۆ دیزاینی سه‌ربانه‌كه‌ی به كۆمپیوته‌ری ماك بووك ئایه‌ر كراوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ربانی ئه‌م فرۆشگا نوێیه‌ی ئه‌پڵ و دیزاینی سه‌ربانه‌كه‌ی به كۆمپیوته‌ری ماك بووك وه‌ك سوپڕایز وابوو بۆ هه‌ندێك ، هه‌روه‌ها وێب سایتی Chicago Tribune له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پلانی ئه‌م دیزاین كردنه له مانگی ئازاره‌وه په‌ی پێ بردراوه و خراوه‌ته جێ به‌جێ كردنه‌وه.
ئه‌م دیزاینه هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ری ماك بووكی لێ پێك نایێت به‌شه دیار و سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م دیزاینه بریتین له دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی ماك بووك و هه‌روه‌ها كیبۆرد و تراك پادیشی تیادا دیزاین كراوه. ، هه‌روه‌ها فرۆشگاكه ١٤ پێ بڵنده لە ئاستى شەقام و ٣٢ پێ نزيكی ڕووباری شیكاگۆیه.