كۆمپانیای (ئێڵ جی) بەردەوامە لەداهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و نیازی وایە مانگی داهاتوو پەردە لەسەر دواین داهێنانەكانی هەڵبداتەوە.
مانگی داهاتوو كۆمپانیای (ئێڵ جی) لەكۆنگرەی (سی ئی ئیس 2016) پەردە لەسەر داهێنانی گسكێكی كارەبایی هەڵدەداتەوە كە كامێرای تێدایەو بەهۆی كۆبایلی هۆشمەند كاردەكات.
(ئێڵ جی) رایگەیاندووە، ئەو گسكە كارەباییە بەبێ ماندی بوونی مرۆڤ كاردەكات و هاریكارێكی باشی دەبێت بۆ كارەكان.
هەروەها ئەو گسكە كارەباییە لەڕێگەی مۆبایلی هۆشمەندو بەرنامەی (هۆم – جۆی) كاردەكات و لەڕێگەی كامێراكەی وێنەی ئەو شوێنانە دەگرێت كە پێویستە كاری بۆ بكات و پاكی بكاتەوە.
هەروەها یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی ئەو گسكە كارەباییە ئەوەیە وێنەی هەر تەنێكی نامۆ دەگرێت و بۆ مۆبایلەكەی رەوانە دەكات و چاوەڕوانی فەرمانی پاككردنەوەكە دەكات.
جێگەی باسكردنە ئەو گسكە كارەباییە بەپاتریش كار دەكات و توانای هەیە بۆ ماوەی (40) خولەك كاربكات.