بەشی پەرەپێدانی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی توانیویەتی داهێنانێک بکات بەناوی (Project Blaide) کە خزمەتێکی زۆر بە نابینایان دەکات.
داهێنانەکە بریتیە لە لولەیەکی کەوانەیی کە لەسەر ملی مرۆڤ جێگیڕ دەکرێت، ئەم ئامێرە لە کۆمەڵێک کامێرا و هەستەوەر پێک هاتووە کە لە تونای دایە وێنەکان بگۆڕێت بۆ دەنگ.
بەجۆرێکە کاتێک وێنەی دەرگا دەبینێت ، راستەخۆ بەدەنگ کەسەکە ئاگادار دەکاتەوە لە بوونی دەرگا لە بەردەمی.
هەروەها لە توانای دایە نووسینی سەردەرگاکان زۆر بەخێرایی بناسێتەوە و بە دەنگ ئاماژەیان پێ بکات.
بۆ نمونە دوو دەرگا لە ژورێک هەیە و لەسەر یەکێکیان نوسراوە چونەدەرەوە، لەسەر ئەوەی تر نوسراوە ژووری گەرماو، ئەوا ئامێرەکە ئاگادرت دەکاتەوە لە هەبوونی دەرگای چونە دەرەوە لەم گۆشەیە و دەرگاکەی تر لەم گۆشەیەدا.

لەم ڤیدیۆیەدا روون کراوەتەوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.