به‌رنامه‌ى سرى دی ماكس 3ds max كه‌ وه‌شانه‌كانى پێشووترى به‌ سریدی ستۆدیۆ ماكس 3D Studio Max ناسرابوون ، یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین به‌رنامه‌كانى بوارى دروست كردنى سێره‌هه‌ندی.

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئۆتۆدیسكى ئه‌مریكیه‌ و دروست ده‌كرێت و په‌ره‌ى پێده‌درێت.

كاره‌كانى سری دی ماكس تایبه‌تن به‌ دیزانى سێره‌هه‌ندی، وێنه‌ى جوڵاو، ڤیدیۆ گه‌یم ، ئه‌نیمه‌یشن ،هه‌روه‌ها له‌ كارى سینه‌مایى و ته‌له‌فزیۆنیش به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو سوودى لێوه‌رده‌گیرێت .

ماڵپه‌رى تێك ئای زنجیره‌یه‌كى فێركاریتان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى سرى دی ماكس وه‌شانى ٢٠١٤ بۆ بلاو ده‌كاته‌وه‌ و تیایدا گرنگترین به‌ش و كاره‌كانتان پێ ده‌ناسێنێت .

فێركارى دووه‌مى سریدی ماكس باس له‌ كاپشن باڕ ئه‌كه‌ین بۆچی به‌كار یه‌ت و به‌شه‌كانی بۆتان روون ده‌كه‌ینه‌وه‌

ئاماده‌كردنى : محمد سابیر

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.