بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە، مۆبایلە هۆشمەندەكان مرۆڤ تووشی نەخۆشی لەبیر چوونەوە دەكەن.
بەپێی توێژینەوەیەك كە لەسەر ژمارەیەك بەشداربوو كە تەمەنیان لە نێوان (16 – 24) ساڵیدا بووە ئەنجامدراوەو تێیدا دەركەوتووە كەزۆری بەكارهێنانی مۆبایلی هۆشمەند دەبێتە مایەی دروست بوونی نەخۆشی لەبیرچوونەوە.
پسپۆرێكی نەخۆشییەكانی مێشك لە پەیمانگەیەكی بەریتانی رایگەیاندووە، لەبیرچوونەوە كارێكی ئاسایی و سروشتییە، بەڵام ئەگەر ئەو زانیاریانەمان بیر بچێتەوە كە ڕۆژانە پێویستیمان پێیەتی كارێكی مەترسیدارە بۆ سەر مرۆڤ، بەڵام ئێستا بەهۆی زۆری بەكارهێنانی مۆبایل و ئەنتەرنێت لەلایەن گەنجانەوە حاڵەتی لەبیرچوونە زۆر بووە.