كۆمپانیای گەورەی بواری بەرهەمهێنان و دروستكردنی مۆبایلی سامسونگ رایگەیاندووە، پلانی هەیە بۆ ساڵی ئایندە تەنها مۆبایلی گالاكسی ئێس حەوت پێنج ملیۆن دانە دروست بكات.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوەدەكەن، كە كۆمپانیای سامسونگ كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی دروستكردنی مۆبایلە لەئێستادا لەجیهان رایگەیاندووە، ساڵی داهاتوو تەنها مۆبایلی ئێس حەوت پێنج ملیۆن دانە دروست دەكات و دەیانخاتە بازاڕەكانی جیهان.
هەروەها كۆمپانیای سامسونگ نیازی وایە دوو جۆر مۆبایلی تر دروست بكات، جۆری یەكەمیان بەشاشەی (5.2) ئینج و ئەوەی دووەمیش بەشاشەی (5.5) ئینج، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوت كە ئەو دوو جۆرە مۆبایلە باشترن لەوانی تر.
هەروەها جۆرێك لەو دوو مۆبایلە شاشەكەی زۆر پتەوەو ناسراوە بە (ئێس حەوت) ئیدج و بەتەنها لەو جۆرە (3.3) ملیۆن مۆبایل دروست دەكرێت، بەڵام جۆرەكەی تر بڕیارە (1.6) ملیۆن مۆبایلی لێدروست بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو جۆرە مۆبایلە نوێیە (مایكرۆ ئێس دی) دەخوات، ئەوەش بۆ پشتیوانی كردنە لەبیرگەی ناوەكییەكەی، ئەوەش لەكاتێكدا ئەو پێكهاتەیە لەمۆبایلی گالاكسی (ئێس شەش) نەبووە.