کچێکی تەمەن 14 ساڵ بەهۆی بارگاویکردنی مۆبایلەکەی شۆرتی کارەبا لێدەدات و دەیکوژێت.

کچە خەڵکی ڤێتنامە ناوی لی سی شوان شەو بەرلەوەی بخەوێت ئایفۆن 6  دەکات بەشەحنەوەو لەسەر جێگای نوستنەکەی دایدەنێت، بەڵام لەکاتی خەودا بەهۆی بارگاویکردنی  ئایفۆنەکە تووشی شۆرتێکی گەورەی کارەبایی دەبێت و بەو هۆیەوە کچەکە دەکوژێت.

پۆلیسی  ڤێتنام ئاشکرایکرد وایەرێکی سووتاوی ئایفۆنیان لەسەر جێگای نووستنی کچە مردووەکە دۆزیوەتەوە، بڕوایان وایە ئەو چینە لاستیکییەکی ناو وایەرەکە هۆکار بووە بۆ ئەوەی کارلێک بکات و گڕبگرێت و کچەکە گیان لەدەست بدات.

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان کاتێک دایک و باوکی ئەو کچە دەچنە ژوورەی کچەکەیان سەیر دەکەن لە هۆش خۆی چووە دوای ئەوە ئەیبەنە  نەخۆشخانە پزیشکەکان ناتوانن هیچ هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی بدەن و رایدەگەیەنن ئەو مردووە.

پزیشکەکان ئەوەشیان تەئکیدکردەوە کە کچەکە بەهۆی بارگاویکردنی مۆبایلەکەی مردوە.

سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردوە کە لێکۆلەرە دادیەکان لە ئێستادا سەرقالی ئەوەن ئایا ئەو شەحنە ئۆرجنال بووە یان بازرگانی وە باس لەوەش کراوە تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە. 
096BCFA1-9CD4-49DD-845A-2C7F993AAC79

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.