کۆمپانیای سامسۆنگ لە هەوڵی بەرهەمهێنانی پاتریەکدایە لە ماددەی Graphene ball کە لەماوەی ۱۲ خولەک مۆبایلەکەت بە تەواوەتی بارگاوی دەکاتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریی لە هەوڵی بەرهەمهێنانی پاتریەکدایە لە جۆری گرافین کە ئەم پاتریە توانستی زۆر لە خۆ بگرێت کە ئەم پاتریە باشترین پاتری دەبێت بەراورد بە پاتریەکانی Lithium-Ion دەتوانێت زۆر بەخێرایی بارگاوی ببێتەوە.
وە ئاماژە بەوەش کراوە کە بە ڕێژەی 45٪ زیاتر پاتری دروستکراوی مادەی Graphene، دەتوانێت توانستی بدات بۆ بەکارهێنان ، سامسۆنگ لەو بڕوایەدایە ئەم جۆرە پاتریەیەی بەرهەمی دێنێت دەتوانێت لە ماوەی 12 خولەک بە تەواوەتی بارگاوی بکرێتەوە.
لە ئێستادا ئەوەی کێشەی بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان دروستکردوە نەبوونی پاتری بەهێزە کە زۆر لەو پاتریانەی هەن کێشە بۆ بەکارهێنەران دروستدەکەن کە گەرم دەبن یاخود هەلدەئاوسێن تا دەتەقێنەوە.
شایەنی باسە ئەو پاتریانەی کە لە مادەی گرافین دروست کراون دەتوانن بەرگەی زیاتر لە 60 پلەی سیلیزی بگرن بەمەش دوور دەبێت لە کێشەی گەرمبوون، لە ئێستادا ئەم جۆرە پاتریە لە بارودۆخی بەرهەمهێناندایە، و تا ئێستا ئاماژە بەوە نەکرا ئاخۆ کە بەم زووانە بخرێتە سەر مۆبایلە هۆشمەندەکان یان نا.
تا ئێستا ئاماژە بەوە نەکراوە کە کەی ئەم پاتریەی کۆمپانیای سامسۆنگ دێتە بازاەکانەوە زۆر لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو پاتریەی بەرهەمدێت لە گالەکسی ئێس 10 یاخود ئێس 11 جێگیر دەکرێت.