كۆمپانیایTap System ، به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ته‌خته‌كلیل “كیبۆرد”ی ئاسایی به‌رهه‌مهێناوه، كه ته‌نها به جووڵاندنی په‌نجه‌كان، ده‌توانی نووسینه‌كانت بكه‌ی.
به‌رهه‌می كۆمپانیاكه به ناویTap و له پێنج ئه‌لقه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو پێکدێت و له په‌نجه ده‌كرێت.
وە بە به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایە، ده‌توانرێت رووی دەەت لە هه‌ر رووێك بكرێت و وەکوو كیبۆرد و ماوس به شێوه‌یه‌كی زۆرباش كاره‌كانی خۆی ده‌كات، له ئێستاشدا كۆمپانیاكه سه‌رقاڵی گەشەپێدانی زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیله‌كه‌ی كیبۆرد به باشترین شێوه، جێگه‌ی ته‌خته‌كلیله كلاسیكییه‌كان بگرێته‌وه.
بەگوێرەی ئەو راگەیانراوەی کە کۆمپانیاکە بڵاوی کردۆتەوە، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه، نووسین و نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بنووسن و ره‌وانه بكه‌ن، وە هاوکات ده‌توانرێت بۆ مۆبایل و كاتژمێرە هۆشمه‌نده‌كانیش ببه‌سترێت.
ئەم ئامێرە نوێیە ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به دووباره بارگاویكردن هه‌بێت، كاری پێ بكرێت، وە پێشبینیش ده‌كرێت نرخی ئه‌و ئامێره بگاته 130 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی لە بازارەکانی جیهاندا.
[/su_youtube_advanced]