تایبەتمەندیەکان

  • ڕوونەماکەی ٥.٧ ئینجە لە جۆری quad-HD Super AMOLED
  • CPUی Octa coreە
  • ڕامی ٤ گب
  • تەنها جۆری ٦٤ گب هەیە
  • پشگیری لە میمۆری دەرەکیش دەکات
  • خاوەنی پێنووسی Sە
  • ئەندرۆیدی 6.0.1ی لەسەر جێگیرکراوە لەگەڵ نوێکردنەوەی بۆ نۆوگات لە زوترین کاتدا.
  • پەنجەمۆر و گلێنەی چاویشی هەیە
  • دەرچەی ئامێرەکە لە جۆریUSB-C
  • پشگیری خێرا بارگاویکردنەوە دەکات وە بێتەلە
  • پاتریەکەی 3,500 ملی ئەمپەیڕە
  • دژە ئاوە بە پلەیIP68
  • 153.5 x 73.9 x 7.9mm, تەنها ١٦٩ گرامە.
  • کامێرای پێشەوەی ١٢ مگ وە هەر پێکسڵێکی 1.7Fە.
  • کامێرای سێڵفی ٥ مگ
  • samsung-galaxy-note-7-colors-970-80
بەکورتی: کۆتایەکی یەکلاکەرەوە بۆ سامسۆنگ لە ٢٠١٦دا

هەردوو نەوەی ڕابردوو Galaxy S7 و Galaxy S7 Edge دوو باشترین موبایلی ئەم ساڵ بوون وە ئیستاکەش Galaxy Note 7 ڕاگەیەنراوە، کە هەندێک تایبەتمەندی و باشکاری نایابی تێدا کراوە کە جیاوازی دەکات لە نێوان نەوەکانی S و سەرجەم موبایلەکانی تری جیهان، پێدەچێت تۆیش سەرسام کات،

زنجیرە Note هەمیشە بیرۆکە نوێ تێدا بەکارهاتووە ئەگەر چی زنجیرە S بازاڕای زیاترە.

لەهەندێک ڕوو لێک چوون هەیە لەگەڵ موبایلەکانی پێشوودا، بەڵام ئەوەی گرنگ بێت Note 7 توانای نیشاندانی شاشەکەی بەشێوەی HDR وە خاوەنی پێنووسی S بەڵام بەشێوەیەکی جیاوازتر و نایاب تر کە هەندێک شتی بۆ زیادکراوە باشتر لە نەوەکانی پێشتر لەگەڵ ئەوەش دەرچەی ئامێرەکە USB-Cیە وە پێچەوانەی موبایلەکانی پێشوو کە لەڕێگای پشکنەری چاوەوە  قفڵ دەکاتەوە وە لەگەڵ  ئەوەش پەنجەمۆری هەیە.

29177c75-9a26-4a85-82ea-8802dafbd3d5_1000

ەروەک چاوەڕوان دەکرا Galaxy Note 7 ی Gorilla Glass 5 بەکاردەهێنێت کە ئەمەش یارمەتیدەری ئامێرەکەیە کە لەدووریەکی زۆرە بکەوێتە خوار نەشکێت و هیچی لێنەیات، بە دیاریکراوی لە بەرزی ١.٦ مەترەوە بکەوێتە خوار سەلامەت دەبێت و شاشەکی هیچی لێبەسەر نایەت.

کامێرای ئامێرەکە ١٢ مگ بەڵام پێکسڵەکانی گەورەن و هەر پێکسڵێک 1.7Fە لە ئینجێکدا، دەتوانیت وێنەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش پێ بگریت ئەگەر چی شوێنەکە تاریک بێت چونکە توانای ڕووناکەرەوەکەی ئێجگار نایابە.

توانای تۆمارکردنی دووریەکەی بە 4Kیە، وەهەروەها توانای HDRی هەیە وە چەندین تایبەتمەندی باش و نایابی هەیە بۆ کامێرەکەی.

چەمانەوەی ڕوونەمای ئامێرەکە لەلاکانەوە تۆ سەرسام دەکەن لە کاتی بەکارهێنانیدا هەروەک نەوەی S7 Edge تەواو سەرسامکەرە و شێوەیەکی جوانیشی بە ڕوونەمای ئامێرەکە داوە.

4b5b32da-c859-4ed6-8bdd-030c5826f3f6_1000

خاوەن ڕوونەمایەکی گەورەیە بە 5.7 ئینج لەگەڵ ئەوەش Note 7 لاکانی چەماوەیە ئاساکاری زیاتر دەکات بە پێچەوانەی Nexus 6P و IPhone 6 Plus لەگەڵ ئەوەی شاشەکانیان گەورەن ئاسانکاریەکی وەهایان نیە، وە Note 7 پێویستی بەبەکارهێنانی دوو دەست هەیە لەوانەیە پیویست بە کات بکات بۆ ئەوانی دەیکڕین تا کەمێک پێی ڕادێن.

ڕووخساری ئامێرەکە جیاوازیەکی وای لەگەڵ S7 نیە و زۆر لەیەک نزیکن هەروەک هەموو زنجیرەکانی تری Note و S.

لە جۆری ڕوونەماکەیدا HDR بەکارهاتووە کە ئەمەش سیستەمێکی نوێی وینەیە لە نێوان خاڵی ڕووناکی و خاڵی تاریکیدا کە تا ئەندزەیەک وێنەکە خەیاڵی دەبێت لە دوای گرتنی بە HDR.

تایبەتمەندی پشکنەری گلێنەی چاو یەکێکی ترە لە تایبەتمەندییە نایابەکانی Galaxy Note 7 کە لە ڕێگای تۆمارکردنی گلێنەی چاوتەوە دەتوانیت قفڵی ئامێرەکەت بکەیتەوە ئەمەش بە جێگرەوەکی نایابی پەنجەمۆر دادەنرێت کە زۆر خێراتر قفڵەکە دەکاتەوە پیویستیش بە هیچ ناکات تەنها گلێنەی چاوت ڕووبکەیتە هەستەوەرەکە و جێبەجێ دەبێت.
Galaxy_note7_Mobipicker1

باشترین تایبەتمەندیەکانی Galaxy Note 7 کە پێی بناسرێتەوە، چەماوەیەکەیەتی وە هەروەها پێنووسی S کە ئەم جەرە هەندێک تایبەتمەندی نایاب ی بۆ زیادکراوە.

پێنووسی S کاتیك دەست لەسەر ئەو دوگمەی کە هەیەتی دایدەگریت لیستێکت بۆ دەکاتەوە کە کۆمەڵێک کردارت بۆ ئاسان دەکاتەوە وە لەگەڵ ئەوەش پێنووسی ئەم جارە بە ئاستی 4,096 دروستکراوە کە یارمەتی تەواوی نیگارکێشان دەدات بتوانن وێنە و نیگارەکانیان بەشێوەیەکی سەنجڕاکێش بکێشن.

samsung_galaxy_note7_onleaks

پێنووسی ئەم جارەی S توانای نووسین و یاداشتکردنی هەیە ئەگەر چی شاشەکەشی کوژابێتەوە تۆ هەر هەردەتوانیت پێنووسەکەی پێدا بێنیت و بنووسیت و هەڵیبگریت.

دەبوایە Note 7 پاتریەکی باشتری هەبوایە لەوەی ئێستا کە ٣٥٠٠ ملی ئەمپەیڕە لەچاو قەبارەکەی کە ٥.٧ ئینجە نەوەی S7 Edge قەبارەکەشی ٥.٥ ئینجە بەڵام پاتریەکەی ٣٦٠٠ ملی ئەمپەیڕە بەڵام لەگەڵ ئەوەش جیاوازیەکی زۆر نیە کاریگەریەکی ئەوتۆ دروست ناکات، بەڵام یەکێک لە باشیەکانی ئەوەیە لە ڕێگای بێتەلەوە و بارگاوی دەکرێتەوە واتە پێویستی بە وایەر نیە لەگەڵ ئەوەش خێرایەکی بێوێنەی هەیە و لەماوەیەکی کەمدا پڕدەبێتەوە پاتریەکەی وە پشت بە دەرچەی USB-C دەبەستێت.

samsung-note-7-9784.0

ڕووخساری وەگەڕخەر هەمیشە گرنگی تایبەتی پێدراوە لە سامسۆنگدا وەک دەڵێن Towchwiz Uiی ئامێری Note 7 خاوێن و بێکێشەترە لەسەرجەم ئەوانەی پێشوتر لەگەڵ ئەوەش ئایکۆنەکان سادەتر کراون شێوازێکی جوان دەبەخشن.

samsung-note-7-9793.0

تایبەمەندییەکی نایاب زیادکراوە بۆ پاراستنی زانیارییە کەسیەکان ئەویش Secure Folderە ئەم بوخچەیە دەتوانرێت قفڵ بکرێت لە ڕێگای پەنجەمۆر یاخوود گلێنەی چاوەوە و تەنها خۆت بتوانیت بیبینیت، ئەم بێجگە لەوەی سامسۆنگ خاوەن Samsung Knox ە کە ڕوومێک و ڕوومێزێکی تری جیاواز دروست دەکات بۆ دامزرادنی بەرنامەکان کە تەنها خۆت بتوانیت بەکاری ببەیت وە لە ڕێگای پشکنەری چاو و پەنجەمۆر و تێپەڕەوشەوە قفڵ دەکرێت ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی زانیارییە تایبتیەکان بەشێوەیەکی پارێزراوتر وەک و هەمیشە سامسۆنگ گرنگی زۆر بەمە دەدات وە بەڕاستیش تایبەتمەندیەکی زۆر نایابە بە تایبەت بۆ بازرگانەکان.

samsung_galaxy_note_7_evanblass

کۆتایی

Galaxy Note 7 لە ڕووی تایبەتمەندیەکانەوە زۆر باشتر و پێشکەوتووتر کراوە بەشێوەیەک دەکرێت بڵێین باشترین موبایلە تا ئێستا بەڵام وەک دەبیین لاوازیەک لە باشکاری ڕەقاڵەکانیا هەیە هەروەک ڕام و پڕۆسیسەرەکەی بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نیە باشکاری نەکراوە بەڵام دەبوو هاوشێوەی گرنگی دان بەبەشەکانی تر گرنگیشی بە ڕەقەکاڵا بدایە، وە بڕوای من ئامێرێکی تەواو نایابە و شایەنی ئەوەیە بەکارببرێت کۆمەڵێک تایبەتمەندی نایاب و باشی هەیە کە تەواو سەرسامکەر و نایابە.

samsung-note-7-9896.0

پێداچوونه‌وه‌ی گالاكسی نۆت 7 له‌لایه‌ن هاوكارانمان له‌ ئه‌ندرۆید كورد ئاماده‌كراوه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.