کۆمپانیای پڕۆدرۆنی ژاپۆنی توانیویەتی جۆرە دڕۆنێکی زۆر تایەبت دروست بکات کە لە توانای دایە کێشی نزیکەیی ٢٠ کگم هەڵبگرێت و بیانگوازێتەوە.
ئەم دڕۆنە تایەبتە شۆرشێکی نوێ دەبێت لە تەکنەلۆژیای دڕۆن، چونکە بریتیە لە تێکهەڵکێشی هەریەکە لە تەکنەلۆژیای دڕۆن و تەکنەلۆژیای رۆبۆت.
ئەم دڕۆنە دوو هەڵگری هەیە ، کە هەریەکەیان لە توانای دایە نزیکی ١٠ کگم هەڵبگرێت کە کۆی گشتی توانای دڕۆنەکە دەکاتە ٢٠ کگم و دەتوانێ بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ئاسمان بفڕێت و بە خێرای شەش کم لە کاتژمێرێکدا.