فلایكامێكی ریكۆردكرنی فیدیۆیه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌خشی ته‌له‌فیزیۆن و ڕوداوی ڕاسته‌وخۆ.

توانای فرینی هه‌یه‌ به‌خێرای 150كیلۆمه‌تر‌ له‌ كاتژمێرێكدا  و له‌ماوه‌ی 4چركه‌ده‌ خێرایه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 100كم وه‌ك ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ له‌ فایبه‌ر كاربۆن دروست كراوه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌ی ئه‌داتێ بۆ ماوه‌ی 3كاتژمێر بفڕێت به‌ كێشی زیاده‌ی 15كیلۆگرامه‌وه‌  و بۆ كاروباری تریش ئه‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.جگه‌ له‌ بواری ریكۆردی ڤیدۆ وه‌كو بواره‌كانی جوگرافیا و ئه‌ندازیاری شارستانی ….هتد

چه‌ند سیسته‌مێكی سه‌لامه‌تی و فڕینی پێشكه‌وتوی تێدایه‌ وه‌كو فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌سته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌ نیشتنه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌ زۆر پێشكه‌وتو و هه‌ستیارن .

هه‌روه‌ها  سیسته‌مێكی وزه‌ی زۆرپێشكه‌وتوی هه‌یه‌ به‌شێوازێك ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی به‌جارێك له‌كاربكه‌ون به‌هۆی كێشه‌ی میكانیكی یان كێشه‌ی ته‌كنه‌لۆژی ، ئه‌وان توانای نیشتنه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی هه‌بێت .

جگه‌له‌وه‌ش سیستمی شوێنكه‌وتنی ئامانجی زۆرپێشكه‌وتوی هه‌یه‌ كه‌ ده‌ توانرێت له‌بواری سه‌ربازیدا به‌كاربهێنرێت .

١ ٢ ٣ ٤

ئاماده‌كردنى : هه‌ڵمه‌ت شه‌وكه‌وت

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.