دوێنێ کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی وەشانی 10ی IOS دەرکرد و لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەتوانن وەشانی مۆبایلەکانیان بەرز بکەنەوە بۆ ئەم وەشانە نوێیە کە چەندین تایبەت مەندی و نویکاری لە تێدا کراوە .

یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە IOS 10 هەیەتی بریتیە لە پێدانی توانای سڕینەویە بەشێک لە پڕۆگرامە بنچینەییەکان سیستەمەکە بە بەکارهێنەر  ،کە لە پێشوودا ئەم کارە نەدەکرا و نە دەتوانرا ئەم پڕۆرامە سەرەکیانە لەسەر سیستەمەکەدا بسڕدرێنەوە وە کۆی گشتی ئەم پڕۆگرامانەی دەتوانرێت بسڕدرێنەوە 23 پڕۆگرامن .

ئەم پڕۆگرامانەی کە لە ئیستادا دەتوانرێت لە IOS 10 بسڕدرێنەوە بریتین لەمانەی خوارەوە:

Calculator
Calendar
Compass
Contacts
FaceTime
Find My Friends
Home
iBooks
iCloud Drive
iTunes Store
Mail
Maps
Music
News
Notes
Podcasts
Reminders
Stocks
Tips
Videos
Voice Memos
Watch
Weather

ئەم پڕۆگرامە بە هەمویان نزیکەی 150 مێگا بایتیان لە مۆبایلەکەتدا داگیر کردوە گەر بیرگەی مۆبایلەکەت کەمە و کار بە بیرگەیەکی زیاتر بۆ داتاکانت دەتوانیت بەشێک لەم پڕۆگرامە بنچینەییانە بشریتەوە لەسەر مۆبایلەکەت .

وەکوو وەبیر هێنانەوە بۆ سڕینەوەی پڕۆگرام لە IOS تەنها دەست دابگرە لەسەر هەر پڕۆگرامێک دەتەوێت دوای چرکەیەک دەبینیت پڕۆگرامەکان دەجوڵێنەوە و نیشانەی X لەسەر پڕۆگرامەکە زیاد دەبێت پەنج بنێ بە پڕۆگرامەکە و هەڵبژاردنێک دێت دەڵێت دەتەوێت ئەم پڕۆگرامە بشریتەوە تۆش پەنجە بنێ بە  Remove پڕۆگرامەکە دەسرێتەوە لەسەر مۆبایلەکەت .

تێبینی لەسەر IOS 10 / لەکاتی ئەپدەیتکردنەوە ناتوانن مۆبایلەکانیان بەرز بکەنەوە بۆ وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێس 10 بۆ دابنێن لەبەر هەندێک کیشە ،ئەوکاتە دەبێت ەب ITunis مۆبایلەکەت ئەپدەیت بکەیتەوە بۆیە بۆ ئەوەی داتا کەسیەکانت لێ نەروات وا باشە بەر لە ئەپدەیت کردنەوە داتاکانی نێو مۆبایلەکەت لە رێگایی پڕۆگرامی ITunis لە رێگای کۆمپیوتەرەوە باک ئەپ بکەیت .

لە کاتی ئەپدەیت نەبونەوەی مۆبایلەکەت بۆ IOS 10 ،مۆبایلەت بەمجۆرەی لێ دێت :
CsQNaubXYAEuW6_

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.