پرۆفیسۆری زانكۆی كامبرێدج و فیزییازانی بەناوبانگ (ستیڤن هۆكینگ) كە چەندین ساڵە تووشی نەخۆشی ئیفلیجی بووە، رایگەیاند: مرۆڤ لە سەدەی بیست و یەكدا رووبەڕووی مەترسیەكی گەورە دەبێتەوەو كارەساتی لەناوبەریان بەسەردادێت بەهۆی گەشەكردنی خێرای زانست و ئەلیكترۆنیەكانەوە، وەك چەكی ناوكی ڤایرۆسەكان.

هۆكینگ دەڵێت، بەو پێیە مرۆڤایەتی ئەگەری توشبوونی بە ژمارەیەك كارەساتی دروستكراوو تەكنەلۆژیا هەیە، كە لە دە ساڵی داهاتوودا هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤەكان دەكەن.

ئەو فیزیازانە لەدیدارێكیدا لەگەڵ رادیۆی تایمز رایگەیاندووە، دامەزراندنی ژیان لە بۆشایی ئاسمان بەلانی كەمەوە سەد ساڵی تری پێویستە.

(ستیڤن هۆكینگ) لەدیدارەكەیدا باسی لەوەكردووە، كە ئەوان ناوەستن لە پێشكەوتن و ناشگەڕێنەوە، بەڵام پێویستە هەست بەو مەترسیە بكەن و لەژێر كۆنترۆڵی خۆماندا بیهێڵینەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.