زۆر جار له‌ کاتی کردنه‌وه‌ی ‌هه‌ر ماڵپه‌رێک ( الموقع ) ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ که‌ ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ڤایرۆسی تێدایه‌ یان نا ؟

راسته‌ هه‌ندێک ئه‌نتی ڤایرۆس هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ وه‌کو نۆرتن یان كاسپەرسكای ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌ له‌ بوونی ڤایرۆس له‌ کۆمپیوته‌ر به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌دا باس له‌ رێگایه‌کی زۆر ئاسان

ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌نتی ڤایرۆسێکیش نه‌بێت بتوانیت ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی که‌ ڤایرۆسی

تێدایه‌ نه‌یکه‌یته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ رێگای نوسینی ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری گۆوگڵ

( Google.com ) کاتێک ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ ده‌نووسین له‌ گه‌رانی گۆوگڵ

ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ ژێر ناوی ماڵپه‌ره‌که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی نووسراو بوو ( This site may harm your computer )

ئه‌وا ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ڤایرۆسی تێدایه‌ و چاکتر وایه‌ نه‌یکه‌یته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هیچ شتێکیش نه‌نوسراو بوو له‌ ژێر ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ ئه‌وا ده‌توانیت ماڵپه‌ره‌که‌ بکه‌یته‌وه‌.

زۆربه‌ی ماڵپه‌ره‌کانی ( sexsy  ) ڤایرۆسیان تێدایه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم عثمان احمد ئاره‌زوومه‌ندیى ته‌كنه‌لۆژیام ، چه‌ند ساڵێكه‌ ئاشنایه‌تىم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ،زیاتر گرنگى به‌ بوارى وێب دیزاین ده‌ده‌م ئامانجم ئه‌و زانسته‌ى هه‌مه‌ بی به‌خشم و خزمه‌تى ووڵات بكه‌م .

Comments are closed.