گه‌ر به‌دوای هه‌واڵه‌کانی ڤیدیۆ گه‌یمه‌کاندا ئه‌گه‌رێێت ، به‌دڵنیایه‌وه‌ تا ئێسته ڕه‌نگه وێنه‌ نوێیه‌ دزه‌پێکراوه‌کانی  CALL OF DUTYـیت بینێت ، چه‌ند رۆژێک ده‌بێت که یه‌کێکه له یوتیوبه‌ره‌کان ڤیدیۆیه‌کی جێگای گومانی بڵاوکرده‌وه‌ ئاماژه‌ی به به‌شه‌ نوێیه‌که‌ی CALL OF DUTY ـی ئه‌مساڵ کرد ئه‌م یوتوتیوبه‌ره‌ که ناوی TheFamilyVideoGamersـه‌ له‌ ڤیدیۆیه‌که‌دا باس له‌وه‌ ئه‌کات که زنجیره‌ی CALL OF DUTY ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ر زنجیره‌‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م وه پێێ هه‌واڵه‌کان بێت ئه‌م زانیاریانه‌ دزه پێکراون و هه‌رچه‌نده‌ به فه‌رمیش پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها Activisionـیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که زنجیره‌ی CALL OF DUTY ئه‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر رێچکه‌ی جارانی وه زۆربه‌ی هه‌واداران و که‌سانی دزه‌ پێکه‌ری هه‌واڵه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌که‌ن زنجیره‌ی ئه‌مجاره له‌ژێر ناوی CALL OF DUTY WW II ده‌بێت واته باس له جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌کات ، به‌ڵام له ئێسته‌دا ناتوانین بڕوا به‌م قسانه‌ بکه‌ین به‌ڵام به دڵنیایه‌وه‌ ناشکرێ به ناراست وه‌سفی بکه‌ین بۆیه پێویسته ته‌نها چاوه‌رێ بکه‌ین تاوه‌کو Activision به فه‌رمی هه‌واڵی ده‌رباره‌ی به‌شه‌ نوێیه‌که‌ی بڵاو بکاته‌وه‌.
کۆمه‌لێک وێنه له پۆسته‌ری یاریه‌که‌(پێشبینیکراو):
SHfMCSmSLP2gXa8FYrvcvK

tMVapfXyYtKCg935mQJnrK
ژێده‌ر : PCGAMER

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.