ڕیچاد یو , بەرێوبەری کارای هواوی بلاوی کردەوە کە ئەم کۆمپانیایە تا ئێستە زیاتر لە ١٢ میلیۆن دانەی لە مۆبایلەکانی پی ٩ و پی ٩ پڵەس فرۆشتووە , وە ڕیچارد پێشبینی ئەوەش ئەکات کە هواوی زیاتر لە ١٠ میلیۆن دانە لە هەردوو مۆبایلی پی ١٠ و پی ١٠ پلەس بفرۆشن .
کۆمپانیای هواوی لە رۆژەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ـدا بلاویان کردەوە ١٠ میلیۆن دانە لە پی ٩ و پی ٩ پلەس فرۆشراوە وە لەو کاتەوە تاوەکو ئێستە زیاتر لە ٢ میلیۆن دانەی تریان فرۆشتووە بە گشتی رێژەکەی ئەکاتە ١٢ میلیۆن دانە کە لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشتووە وە پێشبینیش ئەکەن کە پی ١٠ و براگەورەکەی کە ناسراوە بە پی ١٠ پلەس زۆر لەو رێژەیە بفرۆشن لە تەواوی ئەمساڵدا .
کۆمپانیای بە سێیەمین کۆمپانیای دروستکەری مۆبایل لە سالی ٢٠١٦ ـدا هەژمار ئەکرێت وە لەو ساڵەدا نزیکەی ١٣٩ میلیۆن مۆبایلیان فرۆشتووە لە سەرانسەری جیهاندا بە بەراورد بە سالەکانی رابردووی وەک سالی ٢٠١٥ لە سەدا ٢٩ فرۆشیان زیادی کردووە بە دلنیاشیەوە روو لە زیاد بوون ئەکات
وە پێشتریش ریچارد رایگەیاندبوو پێشبینی ئەوەی کردووە تاوەکو ٢ یاخود سێ ساڵی تر پێشی بەرهەمەکانی ئەپڵ دەدەنەوە