سیسته‌می كار پێكه‌ر یه‌كێكه له هه‌ره به‌شه گرنگه‌كانی ئامێركه‌ت كه په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و ئامێره‌كه‌تە .. واته به‌بێ سیسته‌می كرا پێكه‌ر نا‌توانیت به‌رنامه ئیش پێ بكه‌یت و به شێوه گرافیگ یان ناگرافیك وه زۆر شتی تر بكه‌یت 😞 به‌كورتیه‌كی ناتوانی ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌تدا بگریت به‌بێ سیسته‌می كار پێكه‌ر OS >
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی گرنگه بۆیه پێویسته تۆ بزانی چی هه‌ڵده‌بژیریت .. زۆر سیته‌می كارپێكه‌ر هه‌یه به‌ڵام ناوبانگترینیان سیسته‌می ویندۆز و ماكه به‌ڵام سیسته‌مێكی تر هه‌یه پێی ده‌وترێت لێنكس ..
لێره‌دا هه‌ندێ هۆكار باس ده‌كه‌م كه بۆ لێنكس به‌كاربهێنیت …
::
1) پارێزراو ده‌بیت له ڤایرۆس ..
هه‌موو به‌كارهێنه‌رێت ده‌یه‌وێت پاێزراو بێت له ڤایرۆس و فایلی زیان به‌خش، بۆیه ناچار ده‌بیت پاره‌یه‌كی زۆر بدات به ئه‌نتی ڤایرۆس. له‌گه‌ڵ لێنكسدا تۆ پێویستت به ئه‌نتی ڤایرۆس نیه چونكه ئه‌و ڤایرۆسانی كه توشی لێنكس ده‌بن زۆر كه‌م و به په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن .. ئه‌مه‌ش وای كردووه كه زۆربه‌ی سیرڤره‌كان پشت ببە‌ستن به لێنكس.
::
2) تێنه‌چوونی پاره …
پێویست ناكات پاره‌كی زۆر له سیسته‌م و ئه‌نتی ڤایرۆس دا سه‌رف بكه‌یت . یه‌ك دوو دابه‌شكاروی لێنكس له كۆی ده‌یان دابه‌شكراو به پاره‌ن ئه‌ویش كه بۆ ئیشی سێرڤه‌ر به‌كارده‌هێنرێن ئه‌گینا وه‌كو یوسه‌رێك پاره ناده‌یت و فری یه .
::
3) به‌رنامه‌كان به فرین …
تۆ به فری به‌رنامه‌كانت له‌سه‌ر ویندۆز یان ماك ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌وا تۆ گزیت كردووه وه به‌ڕیگه‌ی نایاسای كراكی ده‌كه‌یت .. بۆیه لێنكس به‌كاربهێنه بۆی له‌و كێشمه كێشه نه‌جاتت بێت ..
::
4) به‌رده‌وامی و جێگیری ..
لێنكس زۆر جیگیره به‌ڵا له‌وانه‌یه له دابه‌شكراوێكه‌وه بۆ دابه‌شكراوێكی تر بگۆڕیت به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویست به دووباره كوژاندنه‌وه و توشی شاشه شینه‌كه بیت ..
::
5) بازاڕی به‌رنامه‌كان ..
له ویندۆز دا گه‌ڕان قورسه و ده‌یان ده‌یان به‌رنامه‌ی بێسوود هه‌یه وه ئه‌بیت به‌رنامه‌كان ئاكتیڤ بكه‌یت یاخود ده‌بیت خۆت ئه‌ندام بكه‌یت له سایتی سه‌ره‌كی انجا انستۆڵی بكه‌یت .. له لێنكسدا بازاڕ هه‌یه زۆر به ئاسان ده‌توانی به‌رنامه‌كان به‌ده‌ستی بهینیت وه زۆر به‌كەمی توشی ئه‌وه ئه‌بیت كه به‌رنامه‌یه‌ك به پاره‌یه ..
::
6) جوانكاری ..
ئێمه زۆر حه‌ز ئه‌كه‌ین كه دیسكتۆپی لێنكسه‌كه‌مان جوان بیت به‌ڵام له ویندۆزدا نا‌توانیت زۆر شت بگۆریت به‌تایبه‌تی له ویندۆز حه‌وتدا وە بۆ سیسته‌می ماكیش ئه‌وه باس ناكرێت چۆنه … له لێنكسدا زۆر ده‌توانی هه‌ر شتێك بته‌وێت بیگۆریت و كه به‌هه‌زاره‌ها ئایكۆن به‌رده‌سته بۆی وە ..
::
7) پیویست به مواسه‌فاتی به‌رز ناكات ..
له زۆربه‌ی سیسته‌مه‌كانی تردا ناتوانی كۆمپیوته‌ركەت كە مواسه‌فاتت نزمه ئیشی پێ بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕامه‌ت 180 میگا بوو ده‌توانی هه‌ندێ دابه‌شكاراوی لێنكسی له‌سه‌ر دابنێیت ..
::
😎 هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ری هه‌یه ..
له ویندۆزدا زۆر جار تووشی كێشه ده‌بیت نازانیت یاخود نا‌توانیت چاره‌سه‌ری بكه‌یت به‌ڵام له لێنكسدا هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری هه‌یه.
::
زۆر شتی تر وات لێده‌كات كه لێنكس به‌كاربهینیت وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی كراوه‌یه و ده‌توانی به بێ انستۆڵكردن سیسته‌مه‌كان تاقی بكه‌یته‌وه وه زۆر شتی تر ..
هیوادارم به‌سوود بێت…
ئاماده‌كردنى : #Th3_XM0sl1m #Linux