دوای کڕینی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی نوێ کە لەسەر پاتری کار دەکات، هەست دەکەین کە وردە وردە شەحنەکەی زوو روو لە دابەزین دەکات ، لەم بابەتدا کۆمەڵێک رێنمایی دەخەینەروو کە پاتری ئامێرەکەمان دەپارێزێت.
پێویستە ئەوە بزانی کە گەرما و سەرما کار لە پاتری ئەمێرەکەمان دەکەن.
* پێویستە مۆبایلەکەت لە کەشی سارددا کەمترین کات بەکاربهێنیت و پاش بەکارهێنان بیخەیتە گیرفانێک یان جێگەیەکی پارێزراو لە سەرماوە، سەرما کاریگەری خراپی لەسەر پاتریەکەت هەیە.
* کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانتان لە تیشکی خۆربپارێزن ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارە خراپاەی کە وا لە کۆمپیوتەرو مۆبایلەکەت دەکا پاتریەکەی تێک بچێت.
*کاتێک کەش و هەوا ساردە ویستت کۆمپیوتەرەەت دابگریسێنی سەرەتا ۱٠ بۆستە تا لەگەڵ گەرمی ژووەرەوەدا خۆی دەگونجێننێت.
*کێشەیەکی تر ئەوەیە زوو زوو ئامێرەکەت پاک ناکەیتەوە ئەمەش کێشە بۆ ئامێرەکەت دروستدەکات وا باشترە زوو زوو پاکی بکەیتەوە.
*کاتێک ئیشت بە لاپتۆپت کرد لەسەر کۆشت دای مەنێنێ وا بکە لەسەر مێزە بەکاری بهێنیت.رێگری لە دەرچەکانی ئاڵوگۆڕی هەواکەی دەکەیت و ئامێرەکەت زوو گەرم دەبێت کە زیانی بۆ پاتریەکەت هەیە.