– ناوەڕۆکی بەرنامەکە باس لە نوێژی جەماعەت و بەڵگەکانی واجبێتی نوێژی جەماعەت و فەزڵ و گرنگییەکەی دەکات وەهەروەها ئەو شتانەی دەبنە عوزر بۆ نەهاتن بۆ نوێژی جەماعەت لەگەڵ هەڕەشە و سزاکان لەسەر ئەو کەسانەی نایەن بۆ نوێژی جەماعەت ،

– دەقی ئەپەکە لەنوسین و ئامادەکردنی (علی جعفر) ،
لە پێداچوونەوەی (م. عطاء پێنجوێنی) ،

– مسوڵمانی خۆشەویست بزانە نوێژ یەکێکە لە پایە گرنگەکانی ئیسلام و موسڵمانی پێ جیادەکرێتەوە لەکافر
وەکو چۆن پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێت (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة ، فمن تركها فقد كفر) ,

– ئەنجامدانیشی بەجەماعەت واجبە لەسەر هەموو مسوڵمانێکی پیاوی عاقڵ بێجگە لە کەسێک کە خاوەنی عوزربێت وەک و نەخۆش و موسافیر و لەکاتی ترس
وەک و لە فەرمودەی سەحیحدا هاتووە ،

برای خۆشەویستم بەردەوام بیربکەرەوە لەئەنجامدانی نوێژەکانت بەجەماعەت لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە
۱-واجبە پیاو نوێژ بەجەماعەت بکات
۲-پاداشتە زۆرەکەی کە بەرامبەرە بە ۲۵ تا ۲۷ نوێژی تاک ،
۳-دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان،،

– بۆیە برای شیرینم هەردەم بیرت لای نوێژەکەت بێت
وە هەموو کاتێک بە ئیش بڵێ نوێژم هەیە نەک بە پێچەوانەوە،
چونکە بیر لەوە بکەرەوە لەڕۆژی دواییدا یەکەم شت کە لێپرسینەوەی لێدەکرێت بریتییە لەنوێژ ئەگەر نوێژەکەت تەواو بوو ئەوانی تریشت لەسەر ئاسان دەکرێت، وەگەرنا پێچەوانەکەیەتی پەنا بەخوا ،…

ئێستا ئەم ئەپە لە گوگڵ پلەی ستۆر بەردەستە بۆ داگرتن
https://goo.gl/GmLKyg

– بەرنامەکە لەئەندرۆیدی ٤.١ بەرەەو سەر کاردەکات و بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بە(ماتێریاڵ دیزاین) دیزاین کراوە وە کۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگی بۆدانراوە وەگونجێنراوە بۆ سمارتفۆن و تابلێتەکان،

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.