پێشبینی دەكرێت لەچەند ساڵی داهاتوودا ڕێژەی بێكاری ڕوو لەبەرز بوونەوە بكات، ئەوەش بەهۆی جێگرتنەوەی تەكنەلۆژیا بەدەستی مرۆڤ.
كۆمپانیای برۆگل بۆ توێژینەوە لەشاری برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا پێشبینی كردووە، لە (20) ساڵی داهاتوودا تەكنەلۆژیا جێگەی بەشێكی زۆری كاری دەستی لەفەرەنسا دەگرێتەوەو جارێكی تر قەیرانی بێكاری لەو ووڵاتە سەرهەڵدەداتەوە.
برۆگل رایگەیاندووە، رۆمانیا بەڕێژەی (62%) و هەریەكە لەووڵاتانی (ئیتاڵیاو پۆڵەنداو بولگاریاو یۆنان) بەڕێژەی (56%) مەترسی جێگرتنەوەی تەكنەلۆجیایان بۆ كاری دەستی لەسەرە.
لەلایەن خۆشیەوە (جێریمی پۆلز) سەرپەرشتیاری توێژینەوەكەی كۆمپانیای برۆگل رایگەیاندووە، تەكنەلۆجیای سەردەمی ئەمڕۆ جێگەی كاری دەستی لێژكردووەو تەكنەلۆجیاش خۆی ئێستا بازاڕێكی گەورەی كاری تێدایە.
پێشتر راپۆرتێكی تری هاوشێوەی ئەوەی ئێستا بڵاوكرابوویەوەو تێیدا رایگەیاندبوو بۆ (30) ساڵی داهاتوو لەئەمریكا مرۆڤ كاری دەستناكەوێت بەهۆی زۆربوونی ئەركی كۆمپیوتەرو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.