ئەمڕۆ لە کۆگای پڕۆگرامەکانی گووگڵ پلەی بە هەزاران پڕۆگرامی تایبەت بە یاد و پاڕانەوە لە خوای گەورە بوونی هەیە، زۆر یان کەم هەموویان سوودی خۆیان هەبووە.

بەڵام ئەمڕۆ ئێمە بە پڕۆگرامێکی زۆر جیاوازتان ئاشنا دەکەین بە واتای ووشە جیاوازە، بە کارهێنانیشی تا بڵێی ئاسانە.
ئەویش پڕۆگرامی Auto- Athkar for Muslims.
ئەو پڕۆگرامە چەندین کاری ناوازە دەکات وا بەکارهێنەرانی دەکات کە بەردەوام یادی خوای گەورە بکات، بۆ نموونە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل زیکرێکی خوای گەورەت بەبیر دێنێتەوە لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت پیشانت دەدات.

ئەم پڕۆگرامە لە چەندین بەش پێکهاتووە.

• پاڕانەوە کانی بەیانیان و ئێوارانی .

• پاڕانەوەی چوونە مزگەوتی .

• پاڕانەوەی پێش خەوتن و لەخەو هەڵسان.

• پاڕانەوەکانی دوای نوێژەکان.

•ئەو زیکرانەت کردوو هەمووت بۆ تۆمار دەکات.

چەندین پاڕانەوەی تر، ئەوەش جگە لەوەی خۆشت دەتوانی یاد و پاڕانەوەکان بۆ پڕۆگرامەکە زیاد بکەیت دوایی بیان خوێنیت.

چەندی لەسەر بنوسم تەواو نابێت بۆیە خۆتان دابەزێنن، زیاتر لە 10 ملیۆن کەس ئەو پڕۆگرامەیان دابەزاندووە تەنها لە گووگڵ پلەی.

• تێبینی: لەکاتی نووسینی ئەم بابەتە دوو زیکری خوای گەورەی بەبیر هێنامەوە کە لەسەر شاشە پێمی نیشان دا.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە

Screenshot_2017-11-28-18-14-04

Screenshot_2017-11-28-18-14-01

Screenshot_2017-11-28-18-14-02

Screenshot_2017-11-28-18-14-21

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.