کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند کە تایبەتمەندیەکی زۆر ناوەزەیان زیاد کردوە و پێشخسرنی زیاتریان بۆ گووگڵ سەیف براوسینگ زیادکردوە بۆ بەرهەمەکانی گووگڵ بەتایبەتی ماڵپەڕی گەڕانی گووگڵ و براوسەری گوگڵ کڕوم کە تیایدا چیتر رێگە نادرێت بە ماڵپەڕەکان کە بتوانن فایلی سیخوڕی و هاک و ترۆژانەکان بۆ سەردانیکەران بنێرن.
لە هەمان کاتدا تایبەتمەندی رێگەگرتن لە کردنەوەی ماڵپەڕە خۆکارەکان دەگرێت بە تایبەت لە کاتی دابەزاندنی فایلەکان، کاتێک دەتەوێ شتێک دابەزێنی ئەوا چەندان لاپەڕەی خۆکارانە لەلایەن ماڵپەڕەکانەوە وەک رێکلام کردن پیشان دەدات، بەم جۆرە ئەمانەش رێگری لێدەکرێت و لە کاتی کردنەوەی ئەم ماڵپەڕانە گووگڵ ئاگادارکردنەوەکەت دەداتێ پێت رادەگەیەنێ کەم ئەم ماڵپەڕە پارێزراو نیە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.