له‌ ڕاپۆرتێكیدا كۆمپانیای سامسونگی كۆریای باشور دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند به‌ نیازن له‌ ساڵی ٢٠١٧ دا ١٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمه‌ندی گالاكسی S8 بخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌م زه‌ره‌ره‌ گه‌ورانه‌ دێت كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆبایلی گالاكسی نۆت ٧ دا كردی.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مۆبایلی گالاكسی نۆت ٧ له‌ناوه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ كێشه‌ هه‌بوو و ده‌بووه‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله‌ كۆمپانیای سامسونگ به‌ نیازه‌ ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ی ببێته‌ باشترین مۆبایل له‌ مێژوودا ، هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله‌شه‌ وا پێشبینی ده‌كرێت كه‌ مانگی ٤ ی ئه‌مساڵ ئه‌م مۆبایله‌ بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌ وه‌ پارساڵیش له‌ مانگی ٣ دا مۆبایلی گالاكسی S7 ی خسته‌ بازاڕه‌وه‌.
5fdbc8b3cd120918792ffd3b81d81fd1-970-80
هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌یه‌ وا باس ده‌كرێت كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ به‌ شێوه‌ی 3D بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ و خاوه‌نی ته‌مه‌نێكی درێژ بێت له‌ پاتریه‌كه‌یدا و ڕیكۆردكردنی ڤیدیۆش به‌ شێوه‌ی 4K بێت و ڕامه‌كه‌شی 6GB بێت و ڕه‌نگه‌ سكانه‌ریش كه‌ بۆ سكان كردن به‌كاردێت تیایدا هه‌بێت و خاوه‌نی دوو كامێرا و دیزاینێكی ناوازه‌ ده‌بێت.
accdc17024b8a46d8a258cf6f4ca00da-650-80

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.