فەیسبووک بیرۆکەی لینکدئن کە تایبەتمەندی دۆزینەوەی کارە زیاد دەکات.
فەیسبووک بڕیاری داوە هاوشێوەی تۆڕی لینکدئین تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی هەلی کار لە لایەن خاوەن کارەکان و دۆزینەوەی کار لەلایەن بەکارهێنەرانەوە زیاد بکات. تایبەتمەندیەکە رێک هاوشێوەی لینکدئین دەبێت و خاوەن کار و کۆمپانیاکان هەلی کارەکانیان پۆست دەکەن و ئەوانەی بەدوای کاریش دا دەگەڕێن دەتوانن راستەوخۆ فۆڕمی پێشکەش کردن بنێرن بۆ کۆمپانیاکە.
بەم کارەش فەیسبووک هەوڵ دەدات بەکارهێنەرانی لینکدئین لەخۆی نزیک بکاتەوە و هەوڵ بدات بەردەوەم و بەردەوام داگیرکاریەکانی ئیتەرنێت زیاد بکات.